گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوایەکیان هەیە

سەدر و حەکیم توڕەن لە دۆخەکە.. ’’شەڕی ناوخۆ و فیتنە ڕابگرن’’

2020.09.28 - 21:51
سەدر و حەکیم توڕەن لە دۆخەکە.. ’’شەڕی ناوخۆ و فیتنە ڕابگرن’’

ناس کورد-

موقتەدا سەدر و عەمار حەکیم توڕەن لە ئاڵۆزییە ئەمنییەکانی ئەم دواییەی عێراق و داوای چارەسەرکردنی دۆخەکە و سەپاندنی سەقامگیری دەکەن. 

 

عەمار حەکیم، سەرۆکى هاوپەیمانى عراقیون هۆشداریدا لە بوونى پلانێک بۆ داڕوخانى وڵات و بردنى بەرەو فیتنە و ململانێ، هانى لایەنە پەیوەندیدارەکانیش دەدات شکۆى دەوڵەت بپارێزن.

 

حەکیم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، بەردەوامى بە ئامانجگرتنى دامەزراوە گشتی و تایبەتەکان بەتایبەتى لە بەغدا و شوێنەکانى دیکە و ماڵى هاوڵاتییان لە ناوچەى رزوانییە کە روبەڕووى بۆردومان بووەتەوە و شەهیدى لێکەوتووەتەوە، ئاماژەیە بۆ بوونى پلانێک بۆ داڕوخانى وڵات و راکێشانى بەرەو فیتنە و ململانێ.

  

هەروەها بەتوندى ئیدانەى ئەو "کارە تاوانکارانە" ى کردووە و هانى لایەنە پەیوەندیدارەکانى داوە، پەلە بکەن لە چارەسەرکردنى ئەو دۆخە و بە دادگایی گەیاندنى ئەنجامدەرانى هێرشەکان.

 

هەروەها موقتەدا سەدر، ڕابەڕی ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا دەڵێت، "چەند لایەنێکی گوماناوی دۆخەکە ئاڵۆز دەکەن و ئاسایش و ئاشتی دەخەنە مەترسییەوە."

 

دەشڵێت، "ئامۆژگاری هەمووان دەکەم ژیری و شەرع و خۆشەویستی نیشتمانی بەکاربهێنن پێش ئەوەى وڵات بەرەو شەڕی ناوخۆیی و پێکدادانی شیعی-شیعی یاخود تایەفی ببەن."

me_ga.php?id=1074

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ بەهۆى کەوتنە خوارەوەى کاتیۆشایەک لە دەوروبەرى فڕۆکەخانەى بەغدا، سێ کەس کوژراون و دوو کەسى دیکەش برینداربوون کە ئەندامى یەک خێزانن و منداڵیشیان لەناودایە.

 

زیاتر بخوێنەوە: لەدوای هێرشە موشەکییەکە.. کازمی بڕیارێکی بەپەلەی بۆ هێزەکان دەکرد

 

سەرچاوەیەکى ئەمنى پێشتر بە ناس کوردى ڕاگەیاندبوو، هێرشەکە کاتژمێر 6:30 ئێوارە روویداوە بەهۆى کەوتنە خوارەوەى کاتیۆشایەک بۆ سەر ماڵێک لە گەڕەکى جیهاد لە نزیک فڕۆکەخانەى بەغدا.