گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاپۆرتێک باس لە پلانێکى نوێی تورکیا دەکات لەخاکى هەرێم و عێراق

2020.09.28 - 20:25
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرتێک باس لە پلانێکى نوێی تورکیا دەکات لەخاکى هەرێم و عێراق

ناس کورد-

 

سوپاى تورکیا رۆژى دووشەممە ئۆپراسیۆنێکى دابەزینى ئاسمانى لەناوچە سنورییەکانى هەرێمى کوردستان ئەنجامدا، هاوکات لەگەڵ بۆردومانى چەندین ناوچە لە سنورى پارێزگاى دهۆک، ئەوەش بەپێی راپۆرتێکى پێگەى (میدل ئیست ئۆنلاین).

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێگەکە لەزارى سەرچاوەیەکى ئەمنییەوە گواستویەتیەوە، ئۆپراسیۆنەکە لەناوچەکانى باتیفا و نزورى و سویلى و کشانى و بیر بلاوبانکیا و شیلانە و ریسى سەر بە پارێزگاى دهۆک ئەنجامدراوە بۆ بە ئامانجگرتنى گەریلاکانى پەکەکە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، تۆپهاوێژەکانى تورکیا هەروەها بۆردومانى پێگەکانى پەکەکەیان کردووە لەو ناوچانە، هەروەها پێکدادان لەنێوان سوپاى تورکیا و گەریلاکانى پەکەکەدا روویداوە لەکاتى دابەزینى ئاسمانیدا.

 

سەرچاوەکە دەڵێت، هیچ زانیارییەکى پشتڕاستکراوەى لەلا نییە لەبارەى زیانەکان بەشێوەیەکى ورد، بەڵام زانیارى لەلایە لەبارەى کوژرانى دوو چەکدار لەکاتى پێکداداندا.

 

ئەوە لەکاتێکدایە، شەوى ڕابردوو بۆ ماوەى چەند کاتژمێرێک فڕۆکەیەکی سوپای تورکیا لە جۆری (بەیرەقدارTB2) بە ئاسمانی قەندیل و دەڤەری ڕاپەڕیندا سوڕایەوە.  

 

هەروەها ماڵپەڕی ANFی سەر بە پەکەکە بڵاویکردبووەوە، تورکیا ئامادەکاری دەکات کە لە ناوچەکانی کەشان و بەکتوریای سەر بە هەرێمی حەفتانین و گردی زەندورای سەر بە هەرێمی مەتینا دەست بە ئۆپڕاسیۆنێکی تری سەربازى بکات.