گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کێشەى تر دەستپێدەکات

هەواڵێکی ناخۆش بۆ ئەوانەى ڤایرۆسی کۆرۆنایان تێپەڕاندووە

2020.09.28 - 18:09
هەواڵێکی ناخۆش بۆ ئەوانەى ڤایرۆسی کۆرۆنایان تێپەڕاندووە

ناس کورد-

بەپێى دەرئەنجامى نوێترین توێژینەوەى زانستى لەبارەى لێکەوتەکانى ڤایرۆسى کۆرۆناوە، ئەوانەى کە پەتاى کۆرۆنا تێپدەپڕێنن دواى ماوەیەکى دوور و درێژ چەند نیشانەیەکى نەخۆشیان تێدا سەرهەڵدەدات لەوانە کێشەکانى دڵ و تەنگەنەفەسى.

 

بەپێى تویژینەوەیەکی زانکۆى واشنتۆن، ئەوە ئاشکرا کراوە ئەوانەى لەپەتاى کۆرۆنا چاکدەبنەوە لەداهاتوودا دووچارى کێشەى دڵ دەبنەوە، گەرچى دواى تێپەڕینى ماوەیەکى زۆریش بەسەر توشبوونى نەخۆشەکە بەو ڤایرۆسەدا.



زاناکان کە بەشدارى توێژینەوەکەیان کردووە دەڵێن، هەندێ چاکبووى ڤایرۆسى کۆرۆنا دواى ماوەیەک چەند نیشانەیەکى دیکەیان لێ دەردەکەوێت لەوانە کێشەکانى دڵ و تەنگە نەفەسى و سینگ ئێشە و دڵە کوتان.

 

زاناکان لەو بڕوایەدان ڤایرۆسەکە دەتوانێت ببێتە هۆى تووشکردنى ماسولکەکانى دڵ و هەوکردنى بەدوو ڕێگا، یەکەمیان بەهۆى کاردانەوەى بەرگرى توند لەدژى ڤایرۆسەکە، یاخود لەکاتى شەڕکردنى ڤایرۆسەکە بۆ سەر لیمفەکانى دڵ کەپێکهاتووە لە پڕۆتینى ACE2 و ڤایرۆسەکە بۆ بەرەنگارى خانەکان بەکارى دەهێنێت.



ئەو تیمەى کە توێژینەوەکەیان ئامادە کردووە، لە تاقیگە و لەڕێگەى خانەى ماسولکەى دڵى دەستکردەوە تەماشاى  گەشەکردنى ڤایرۆسەکەیان کردووە، کە تواناى تێکدانى کۆمەڵێک فەرمانى هەیە لەوانە گەیەنەرە کارەبایەکان بۆ ڕێکخستنى لێدانەکان دڵ کە لەکۆتایشدا دەبێتە هۆى مردنى ئەو خانانە.



تویژەران پوختەى تویژینەوەکەیان لەوەدا چڕکردووەتەوە، لاوازییەکانى ماسولکەى دڵ ڕەنگە درێژخایەن بێت بەتایبەت لەو نەخۆشانەى کە پەتاى کۆرۆنا تێدەپەڕێنن.



بەپێى میدیاکان کە ناوەڕۆکى توێژینەوەکەیان بڵاو کردووەتەوە، ئەنجامى ئەو توێژینەوە هێشتا سەرەتاییە و پێویستى بە توێژینەوەى زیاتر هەیە بۆ سەلماندنى ئەو دەرئەنجامانە.