گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دادگای سلێمانی: پۆلیسەکەى هاتوچۆ لە دەرەوەى دەسەڵاتی خۆی وەسڵی سەرپێچی بۆ شۆفێر نوسیوە

2019.04.30 - 16:40
App store icon Play store icon Play store icon
دادگای سلێمانی: پۆلیسەکەى هاتوچۆ لە دەرەوەى دەسەڵاتی خۆی وەسڵی سەرپێچی بۆ شۆفێر نوسیوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دادگای تێهەڵچونەوەى سلێمانی ڕایگەیاند، پۆلیسەکەى هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە دەسەڵاتی نوسینى پسوڵەى سەرپێچی نەبووە و لە دەرەوەى دەسەڵاتى خۆی وەسڵی کردووە، بۆیە بەپێی مادەى 331 لە یاسای سزادانی عێراق کە تایبەتە بە تێپەڕاندنی سنوری دەسەڵات دەستگیرکراوە. دادگای تێهەڵچونەوەى سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لە چەند دەزگایەکی میدیایی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وابڵاوکراوەتەوە کە پۆلیسێکی هاتوچۆ لەسەر ئەوەی داوای مۆڵەتی لە ئەندامێکی داواکاری گشتی کردووە دەستگیرکراوە، بەڵام ئەو تۆمەتبارە بەهیچ شێوەیەک لەسەر سكاڵای ئەندامی داواکاری گشتی ڕانەگیراوە بەڵکو دۆسیەی سکاڵای ئەو بەڕێزە ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٧ و دواتر لێی خۆشبووە و دۆسیەکە داخراوە. . دەشڵێت، دواتر بەپێی نوسراوی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە دەرکەوتووە کە ئەو تۆمەتبارە دەسەڵاتی نەبووە کە پسوڵەی سەرپێچی بنوسێت بەڵام لەدەرەوەى دەسەڵاتی خۆی وەسڵی سەرپێچی بۆ شۆفێران کردووە بۆیە بەپێی ماددەی (٣٣١) لە یاسای سزادانی عێراقی بە (تجاوز الحدود الوظیفی) دەستگیرکراوە و دۆسیەکەی ئێستا لە دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکییە بەژمارە (٢٠١٧/٢/٩٨). ئاماژەى بەوەشکردووە، "پۆلیسی هاتوچۆ دڵنیا دەکەینەوە کە ئێمە بەتەواوی پشتگیریانین لە چەسپاندنی یاسا و وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی بەرامبەر هەر کەسێک کە پێشێلی یاسای هاتوچۆ بکات، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوانیش لەسەریانە کە سنوری ڕێز بپارێزن و تەنها یاسا جێبەجێ بکەن بەبێ تێکەڵاوکردنی ڕق یان هەستوسۆزی کەسیی خۆیان."