ناس کورد-
سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕەخنە لە دواکەوتنی موچە فەرمانبەرانی هەرێم دەگرێت و دەڵێت، دەسەڵاتێك نەتوانێت بەبێ حکومەتی بەغدا تەنانەت موچەی یەک مانگیش بدات، ناکرێت چاوەڕێی چاکسازی لێ بکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هادی عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتوو لە تویتێكدا نوسیویەتی، "دەسەڵاتێک نەتوانێت بەبێ حکومەتی بەغدا تەنانەت موچەی یەک مانگیش بدات، چۆن چاوەرێی ئەنجامدانی چاکسازی ڕیشەیی یان ئایندەیەکی گەشی لێدەکرێت..؟!!"
قسەکانی هادی عەلی لەکاتێکدایە سەرباری ڕێککەوتنی لەگەڵ بەغدا، تائێستا موچەى مانگی پێنجی ئەمساڵی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم نەدراوە و ماوەى زیاتر لە 35 ڕۆژە دواکەوتووە، ئەوە سەرباری ئەوەى 18%ی موچەکە لێبڕینی هەیە.
دەسەلاتێک نەتوانێت بەبێ حکومەتی بەغدا تەنانەت موچەی یەک مانگیش بدات ، چۆن چاوەرێی ئەنجامدانی چاکسازی ریشەیی یان ئایندەیەکی گەشی لێدەکرێت..؟!!
— Hadi Ali (@hadialiKIU) September 28, 2020