گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بکوژێکی بە زیاتر لە ملیۆنێک دۆلار بەکرێگرت بۆ کوشتنى مێردەکەى

2020.09.28 - 17:43
بکوژێکی بە زیاتر لە ملیۆنێک دۆلار بەکرێگرت بۆ کوشتنى مێردەکەى

ناس کورد-

هاوسەرى یاریزانێکى پێشووى تۆپى پێی تورکیا، بڕى 1.3 ملیۆن دۆلارى خستووەتە بەردەم بکوژێک بۆ ئەوەى هاوسەرەکەى بۆ بکوژێت.

 

بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەى میرەرى بەریتانى، دەسەڵاتدارانى تورکیا تۆمەتێکیان ئاڕاستەى یگمور ئەشیکى تەمەن 27 ساڵ کردووە، لەبارەى بەکرێگرتنى بکوژێک بۆ ئەوەى ئیمرە ئەشیکى هاوسەرى بکوژێت، دواى ئەوەى بە تۆمەتى خیانەت مێردەکەى داواى جیابوونەوەى کردووە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، یگمور ئەو پارەیەى داوەتە بکوژەکە بۆ کوشتنى مێردەکەى، دواى ئەوەى ئیردى سنجرى خۆشەویستى ڕەتیکردووەتەوە ئەو کارە بکات.

 

هاوکات بەپێی ڕۆژنامەى "دەیلى ستار"ى تورکى، سنجر داواکارى گشتیی تورکیاى ئاگادارکردووەتەوە لەو زانیاریانەى لەلاى بووە.

me_ga.php?id=1067

بەپێی میدیاکانى تورکیا، بەڵگەنامەکانى دادگا دەریدەخەن ئامانجى سەرەکى پلانەکەى یگمور بەدەستهێنانى میراتى مێردەکەى بووە.

 

لە ئێستادا هەریەکە لە سگمور و سنجر دەستبەسەرکراون و چاوەڕوانى بڕیارى کۆتایی دادگان تا چارەنوسیان یەکلابێتەوە.