گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق هێڵى شەمەندەفەر دەگەیەنێتە فیشخاپور

2020.09.28 - 17:37
عێراق هێڵى شەمەندەفەر دەگەیەنێتە فیشخاپور

ناس کورد-

وەزیرى گواستنەوەى عێراق فەرمانی کرد پلانى بنیاتنانى هێڵى شەمەندەفەرى نێوان عێراق و تورکیا لە سنورى فیشخاپور لە پارێزگاى دهۆک کارابکرێت.

 

ناسر شبلى، وەزیرى گواستنەوەى عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، لیژنەیەکى پێکهێناوە بۆ تاوتوێکردنى پرسی کاراکردنى پلانى هێڵى ئاسنى فیشخاپور بۆ بەستنەوەى بەغدا و موسڵ و ئەستەنبوڵ بەیەکەوە.


ئاماژەى بەوەشکردووە، وەزارەتەکە ئامادەیە دوو کەشتى و 100 کەشتى بارهەڵگر بکڕێت بەمەبەستى گەشەپێدانى بوارى گواستنەوە.



کاراکردنى پلانى هێڵى شەمەندەفەرى فیشخاپور دواى ئەوەدێت کە هێڵى ئاسنى عێراق لەگەڵ تورکیا لە رێگەى سوریاوە ساڵانێکى زۆر لەکارکەوتووە.