گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێکیان قەلە

هەشت خواردن و خواردنەوە کە پێش خەوتن سودی زۆریان هەیە

2020.09.28 - 16:26
هەشت خواردن و خواردنەوە کە پێش خەوتن سودی زۆریان هەیە

ناس کورد-

ئەگەرچی هەمیشە پزیشکان ئامۆژگاریمان دەکەن کە دوو بۆ سێ کاتژمێر پێش خەوتن هیچ خواردنێک نەخۆین، بەڵام بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی پزیشکی خواردنی هەشت خواردن پێش خەوتن سودێکی زۆریان هەیە، تەنانەت یەکێک لە خواردنەکان گۆشتی قەلە.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی پزیشکیی "الشرق الأوسط"، هەندێک خواردن و خواردنەوە هەن کە یارمەتییەکی زۆری خەوتن دەدەن و وا لە مرۆڤ دەکەن زووتر خەوی لێبکەوێت، تەنانەت خەوێکی قوڵیشی هەبێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی هەندێک مادەیان تێدایە کە هۆرمۆناتی مێشک ڕێکدەخەن.



ئەمانە هەشت جۆر خواردن و خواردنەوەن کە هاوکاریت دەکەن خەوێکی قوڵترت هەبێت:

1- بادەم؛ مادەی میلاتۆنینی تێدایە کە زانستی پزیشکی سەلماندوویەتی یارمەتیدەری خەوە، خواردنی مشتێک بادەم پێش خەوتن ڕەنگە خەوێکی قوڵترت پێببەخشێت.



2- گۆشتی قەل؛ پڕۆتینێکی زۆری تێدایە و بۆ پاراستنی بەهێزکردنی ماسولکەکان سودبەخشە و دەورێکی باشیشی هەیە لەڕێکخستنی حەزی خواردندا.

3- چای گوڵە بەیبون؛ یەکێکە لە بەناوبانگترین خواردنەوە گەرمەکانی جیهان و چەندین مادەی خۆراکیی بەسودی تێدایە، یارمەتیدەرە بۆ ئارامبوونەوە و خەوێکی قوڵ.

4- کێوی؛ جۆرێکە لە میوە و سودێکی زۆری بۆ سیستمی هەرسکردن هەیە و هەروەها وزەیەکی زۆر بە لەش دەبەخشێت و کۆرستڕۆڵی خوینیش کەم دەکاتەوە.



5- ماسی سەلەمون؛ یەکێکە لەو جۆرانەی ماسی کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (D) و بەگوێرەی توێژینەوەکان، خواردنی ئەو جۆرە ماسییە دوو کاتژمێر پێش خەوتن، یارمەتی خەوێکی باش دەدات و لەبێ خەوی ڕزگارت دەکات.



6- گوێز؛ یەکێکە لەو خواردنانەی کە چەورییەکی سود بەخشی تێدایە و هەروەها خواردنی چەند گرامێک لێی لەپێش خەوتن، یارمەتی خەوێکی قوڵ دەدات.



7- چای گوڵ؛ ئەو جۆرە چایە کە پێکهاتووە لە چەند جۆرە گوڵێک، بەوهۆیەوە دەرمانی زۆر نەخۆشییە بەتایبەت بۆ لەناوبردنی ئیلتیهابات و هەروەها بۆ ئەو کەسانەش سودی هەیە کە نەخۆشی دڵیان هەیە، جگە لەوەش ئارامکەرەوەیەکی باشێ مێشکە و لەبێخەوی ڕزگارت دەکات و خەوێکی قوڵت پێدەبەخشێت.


8- گێلاس؛ ڕێژەیەکیز زۆر فۆسفۆر و پۆتاسیۆم و مەگنسیۆمی تێدایە و خواردنەوەی شەربەتی گێلاس پێش خەوتن پاڵنەرە بۆ نەمانی بێخەوی.