گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باسى چییان کرد؟

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى باڵیۆزى ئەمریکا لە عێراق و قاسم ئەعرەجى 

2020.09.28 - 15:00
ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى باڵیۆزى ئەمریکا لە عێراق و قاسم ئەعرەجى 

ناس کورد-

قاسم ئەعرەجى ڕاوێژکارى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق پێشوازى لەماتیۆ تۆلەر باڵیۆزى ئەمریکا لەبەغدا کرد و بەرپرسەکەى ئەمریکا جەختى لەبەردەوامى پاڵپشتیەکانى وڵاتەکەى بۆ حکومەتى عێراق کردۆتەوە.

 

لەڕاگەیەنراوێکدا کە نوسینگەى ڕاگەیاندنى قاسم ئەعرەجى بڵاوى کردەوە، ئاماژە بەوە کراوە "ئەمڕۆ (دووشەممە، 28ى ئەیلولى 2020) قاسم ئەعرەجى ڕاوێژکارى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق پێشوازى لەماتیۆ تۆلەر باڵیوزى ئەمریکا لەبەغدا کرد".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لەدیدارەکەدا تاوتوێى هاریکارى هاوبەشى نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لەهەموو بوارەکاندا کراوە و هەروەها میکانیزمى بەرەو پیشەوەچوونى پەیوەندیەکانى نێوان بەغدا و واشنتۆن خراوەتە بەر باس.

 

هەر بەگوێرەى ڕاگەیەنراوەکە باڵیۆزى ئەمریکاش جەختى لەسەر بەردەوامى پاڵپشتیەکانى حکومەتى عێراق لەبوارەکانى ئاسایش و بەرەنگارى تیرۆر و هەروەها یارمەتیدان لە تێپەڕاندنى ئاڵنگەرییەکانى ئەم قۆناغە کردووەتەوە.

 

راگەیەندراوەکە لەسەر زارى ئەعرەجى ئاماژەى بەوە کرد،دەبێت قۆناغى ئێستا زیاتر ئارامى و ئاسایش بەخۆیەوە ببێنیت لەپێناو بەرقەراربوونى ئاسایش و ئارامى لەناوچەکە و جیهاندا.