گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنا لەهەرێم ’ڕێژەى توشبوون لە هەڵکشاندایە’

2020.09.28 - 14:49
ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنا لەهەرێم ’ڕێژەى توشبوون لە هەڵکشاندایە’

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم دەستنیشانکردنی سەدان توشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشكرد، ٢٢ توشبووی دیکەش گیانیانلەدەستداوە، هاوکات کۆی توشبووانیش ٤٦ هەزار کەسی تێپەڕاند.

 

لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٨٥٣ پشکنینی نوێی کۆرۆنا لەسەرتاسەری هەرێم کراون و سەرەنجام ٧٣٥ توشبووی نوێی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراون، کە بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبوون:

           

 (٢٩٢ هەولێر)

(١٠٣ سلێمانی، ٢٥ گەرمیان)

(٢٨٣ دهۆك)

(٣٢ هەڵەبجە)

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوکات ٢٨٦ توشبووش چاکبوونەتەوە کە ئەوانیش بەمشێوەیە دابەشبوون:

 (٢٠٤ هەولێر)

(٢٣ سلێمانی، ٣٢ گەرمیان)

(٣ دهۆك)

(٢٤ هەڵەبجە)

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٢ توشبووی ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە، بەمشێوەیە دابەشبوون:

         

(٢ هەولێر)

(١٠ سلێمانی، ٣ ڕاپەڕین)

(٤ دهۆك)

(٣ ‌هەڵەبجە)

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لەئێستادا ئامارە گشتییەکانی کۆرۆنا لەهەریم بەمشێوەیەیە:

 

کەڕەنتین هاوڵاتی  ٢١٨٧١                (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین        ٤٥٦٩٩٤                       (١٦٧٢٦٧ هەولێر، ١١٤١٠٤ سلێمانی، ١٧١٤٢٢ دهۆك، ٤٢٠١ هەڵەبجە)

تووشبوون ٤٦٤٦٦                  (١٧١٥٠ هەولێر، ١٥٩٢٠ سلێمانی، ١١٧٦٠ دهۆك، ١٦٣٦ هەڵەبجە)

چاکبوون ٢٩٧٠٨                    (١٣٦٤٩ هەولێر، ١٠٠٦٩ سلێمانی، ٤٤٧٣ دهۆك، ١٥١٧ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ١٥٠٦٥                   (٢٩٤٢ هەولێر، ٤٩٩١ سلێمانی، ٧٠٤٧ دهۆك، ٨٥ هەڵەبجە)

مردن ١٦٩٣                            (٥٥٩ هەولێر، ٨٦٠ سلێمانی، ٢٤٠ دهۆك ، ٣٤ هەڵەبجە)