ناس کورد-
بریکاری وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕونکردنەوە لەبارەی خوێندنی ئۆنڵاین و ئەلکترۆنی دەدات و ئەو دوو جۆرەی سیستمی خوێندن جیادەکاتەوە، دەشڵێت، لە قوتابخانە حکومییەکان خوێندنی ئەلکترۆنی دەبێت و لە ناحکومییەکانیش ئەلکترۆنی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د، سەیوان عەلی بریکاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لەلێدوانێکیدا بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند: " ئێمه وتومانه خوێندنی ئه‌لكترۆنی نه‌ك خوێندنی ئۆنلاین، هه‌ندێك له قوتابخانه تایبه‌ته‌كان ئۆنلاین ده‌خوێنن، به‌ڵام له خوێندنگا حكومییه‌كان وتومانه خوێندنی ئه‌لكترۆنی، واته ئێمه مادده‌كان تۆمار ده‌كه‌ین قوتابی ده‌توانێت سوودی لێببینێت له‌كاتێكدا كه كاره‌با هه‌یه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ئۆنلاین بێت كاتژمێر 8:00ی به‌یانی هه‌موو قوتابیه‌كان پێویسته گوێ له مامۆستا بگرن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌لكترۆنی بێت ده‌توانیین ئێمه تۆماری بكه‌ین كاتژمێر 8:00-یش كاره‌با نه‌بێت كاتژمێر دواتر هەیە قوتابیان دەتوانن سەیری بکەن."
وتیشی: " نزیكه‌ی 900 قوتابخانه‌مان هه‌یه لە 900 گوند کە ئینته‌رنێتیان ناگاتێ، قوتابیانی ئه‌م 900 گوندە وتومانه پێویسته له‌خوێندنگاكاندا ده‌وام بكه‌ن و بڕۆنه‌وه قوتابخانه‌كان، خۆشبه‌ختانه ئه‌و قوتابخانانه قوتابیان كه‌متره له قوتابخانه‌كانی ناوشار."
هاوکات سەبارەت بەقوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی و یەک و دووی بنەڕەتی ەکە بڕیاردراوە لە قوتابخانەکاندا دەوام بکەن، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی باسی لەوەکرد: " پێویستە مامۆستا و قوتابی هه‌موو كاتێك كه ده‌چێته قوتابخانه ماسكی پێبێت بۆ نموونه قوتابی ئه‌گه‌ر هۆكارێكی ته‌ندروستی هه‌بێت و ته‌نگه‌نه‌فه‌س بێت له‌وانه‌یه یارمه‌تی بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی بڕواته ده‌ره‌وه له‌پۆله‌كه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه لهپۆلهكهدان بۆ پارێزگاریكردن له ژیانی خۆیان پێویسته هه‌موویان ماسكیان پێبێت، وه ئیجباریشه به‌هیچ شێوه ڕێگه‌نادرێت به‌مامۆستا و به‌قوتابی به‌بێ ماسك بڕۆنه ناو پۆله‌كانه‌وه."