ناس کورد-
کەشناسێکى دیارى عێراقى پێشبینى دەکات، کەشوهەوا لەچەند ڕۆژى داهاتودا باراناوى بێت و کاریگەریشى هەبێت بۆ سەر ناوچە جیاجیاکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
حوسێن ئەسەدى، کەشناسى دیارى عێراقى ڕایگەیاند، هێشتا نەخشەى کەشوهەوا ئاماژەیە بۆ کەشێکى باراناوى لەم هەفتەیەدا و لەهەفتەى یەکەمى مانگى داهاتو و وا پێشبینیش دەکرێت کاریگەرى هەبێت بۆ سەر ناوچە جیاوازەکان بەتایبەت ناوچەکانى باشوورى خۆرهەڵات و ئەوپەڕى باکوور ئەوەش لەئەنجامى کۆمەڵێک گۆڕانکارى و ئەو گۆڕانکارییە لەژێر چاودێریە و تا ئەوکاتەش پێشبینى کەشوهەوایەکى جێگر لەناوچەکان دەکرێت.
ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، ئەمڕۆ (دووشەممە) پلەکانى گەرما دابەزین بەخۆیەوە دەبێنیت و لەچەند ڕۆژى داهاتووشدا لەنێوان بەرزبونەوەى کەم و دابەزیندا دەبێت.
باسى لەوەش کردووە، (با ) بەرەو ناوچەکانى باشوورى خۆرهەڵات وەردەچەرخێت بۆ شارەکانى بەسڕە و میسان و زیقار و دواتریش بۆ ناوچەکانى کوت و دیالە لەڕۆژى (چوارشەممە) تا کۆتایى هەفتە بەردەوام دەبێت و لەگەڵیشیدا ڕێژەى شێ بەرزبونەوە بەخۆیەوە دەبینێت بەتایبەتى لەناوچەکانى باشوورى خۆرهەڵات.
ئەسەدى ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، ناوچەکە لەقۆناغى ڕاگوزەرى لەهاوینەوە بەرەو پایز دەژێت و گۆڕانکاریەکانیش لەسیستمى کەشدا خێرا دەبێت.