ناس کورد-
ئاژانسى هەواڵى ڕۆیتەرز بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ (دووشەممە) بەهاى لیرەى تورکی زیاتر لە 1.6% لەبەرامبەر دۆلارى ئەمریکیدا، لەمامەڵەى بازاڕەکانى ئاسیا، بەهاى خۆى لەدەستداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕاگەیاندنى ئەو داتایانە لەبارەى هاڕەکردنى لیرەى تورى لەئان و ساتى بڵاوبونەوەى هەواڵى ڕەوانەکردنى چەکدارى بەکرێگیراوى سوریایە لەلایەن تورکیاوە بۆ شەڕ و ناکۆکییەکانى نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان، بەهۆى کیشەکانى هەرێمى ناگۆرنى کاراباخەوە لەباشوورى قەوقاز.
دوێنێ (یەکشەممە) ئەرمینیا و ئازەربایجان دووبارە لەبارەى هەرێمى ناگۆرنى کاراباخەوە گرژى و ناکۆکییەکانیان دەستیپێکردەوە و بەو هۆیەوە 23 کەس لە هەردوولا کوژران.
ڕوداوەکە کاردانەوەى نێودەوڵەتى لێکەوتەوە و نەتەوە یەکگرتووەکانیش سەرکۆنەى توندوتیژییەکانى نێوانیانى کرد و هەروەها داواى ڕاگرتنى بەپەلەى ئەو شەڕەشى کرد.
بەگوێرەى ئاژانسى فرانس پرێس، لیرەى تورکی لەبەرامبەر دۆلارى ئەمریکیدا نزیکەى 22% زیانى بەرکەوت لەمساڵدا و خراپترین بازاڕى هەبوو لەجیهاندا.