گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوت زیاتر دابەزی

2020.09.28 - 08:23
نرخی نەوت زیاتر دابەزی

ناس کورد-

نرخی نەوتی خاو بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردووزیاتر دابەزینی بەخۆیەوە بینى و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی گەڕایەوە خوار 40 دۆلار.

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بەنرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان، ئەمڕۆ (دووشەممە، 28ی ئەیلولی 2020)، بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکی 27 سەنتی دیکە دابەزی و بەرامبەر 41 دۆلار و 65 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

 

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی "تێکساس" بەرامبەر 39 دۆلار و 96 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش 29 سەنت لەنرخەکەی لێبووەتەوە.

 

لەئێستادا لێکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەرییەکی تەواویان لەسەر نرخی نەوت هەیە و لەگەڵ زیادبوونی مەترسییەکانی کۆرۆنا نرخی نەوت نزمدەبێتەوە.