گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەيەك هۆڵى قومارخانە و هۆتێلى بێ مۆڵەت داخران

لە چوارچێوەى ’ئۆپڕاسیۆنى بەتاوين’دا سەدان داواكراو دەستگيركران

2020.09.28 - 00:02
لە چوارچێوەى ’ئۆپڕاسیۆنى بەتاوين’دا سەدان داواكراو دەستگيركران

ناس کورد- 

ئاژانسى هەواڵگرى و لێكۆڵينەوەى فيدراڵى سەربە وەزارەتى ناوخۆى عێراق بڵاويكردەوە، لە میانەى ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنى بەتاویندا سەدان داواكراويان بە تۆمەتى جياواز دەستگيركردوە.

 

ئاژانسەكە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کردووە، لەسەر ڕێنمايى سەرۆكوەزيران و بە سەرپەرشتى وەزيرى ناوخۆ هێزێكى سەربە ئاژانسى هەواڵگرى و لێكۆڵينەوەى فيدراڵى سەربە وەزارەتى ناوخۆ بە هاوكارى هێزێكى بەرپەرچدانەوەى عێراق بە فەرمانى بریکارى هەواڵگرى و لێكۆڵينەوەى فيدراڵى پرۆيەسەكى پێشوەختە ئەنجام دراوە.

 

ڕونيشكراوەتەوە، پرۆسەكە بۆ دەستگيركردنى ئەندامانى تاوانە ڕێكخراوەكان بوە چونكە ئەو تاوانانە لە ناوچەى بەتاوينى بەغدا زياديان كردوە.

 

جەختیش كراوەتەوە،  لە ئەنجامى پرۆسەكە سەدان داواكراو بە كەيسە جياوازەكانى ماددە هۆشبەرەكان و بازرگانيكردن بە ئەندامانى جەستەى مرۆڤەوە و نيشتەجێبون و هەڵگرتنى چەكى ڕێگەپێنەدراو دەستگيركراون.

 

ئاژانسى هەواڵگرى و لێكۆڵينەوەى فيدراڵى باسى لەوەشكردوە، سەرەڕاى ئەوەش ژمارەيەك هۆڵى قومارخانە و فڕۆشگاى خواردنەوە كهوليەكان و هۆتێلى بێ مۆڵەت داخراون.