گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواى حەوت مانگ سلێمانى چاوەڕوانى گەیشتنى یەکەم فڕۆکەیە لە تورکیاوە

2020.09.27 - 22:29
دواى حەوت مانگ سلێمانى چاوەڕوانى گەیشتنى یەکەم فڕۆکەیە لە تورکیاوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى ڕایگەیاند، چاوەڕواندەکرێت کۆتایی ئەم مانگە گەشتە ئاسمانییەکانى نێوان تورکیا و سلێمانى دەستپێبکەنەوە، دواى نزیکەى حەوت مانگ راوەستانى بەهۆى بڵاوبوونەوەى کۆرۆناوە.

تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى ئەمڕۆ (یەکشەممە) بە ناس کوردى ڕاگەیاند "کۆمپانیایەکى فڕۆکەوانى تورکى داواى رێکخستنى گەشتێکى کردووە لەنێوان ئەستەنبوڵ و سلێمانى، ئەوەش یەکەم داواى لەو شێوەیەیە لە مانگى ئازارەوە لەو کاتەوە کە بەهۆى بڵاوبوونەوەى کۆرۆناوە گەشتەکان راگیراون".

 

وتیشى "دیارە کۆمپانیاکە رەزامەندى لایەنى تورکى وەرگرتووە، بۆیە چاوەڕواندەکەین گەشتەکە بکرێت".

 

سەرەتاى مانگى ئابى ڕابردوو، دواى نزیکەى پێنج مانگ، گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکانى هەرێمى کوردستان دەستیپێکردەوە، بەچەندین مەرج و رێنمایی نوێی تەندروستییەوە. بەڵام گەشتەکان لەگەڵ چەند وڵاتێک لەوانە تورکیا و ئێران هەر بە داخراویی مانەوە.