گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتى هەرێم پرسی بڕوانامەى دەرچووانى زانکۆکانى ناوچە جێناکۆکەکانى یەکلاکردەوە

2020.09.27 - 21:09
حکومەتى هەرێم پرسی بڕوانامەى دەرچووانى زانکۆکانى ناوچە جێناکۆکەکانى یەکلاکردەوە

ناس کورد-

حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا دان بە بڕوانامەى خوێندکارانى وەرگیراو لە زانکۆکانى ناوچە جێناکۆکەکاندا بنێت و راستاندنیان بۆ بکرێت.

 

بەگوێرەى نوسراوێکى ئەنجومەنى وەزیران کە ئاڕاستەى وەزارەتى خوێندنى باڵا کراوە، رەزامەندى دراوە لەسەر داوایەکى وەزارەتەکە بۆ داننان بە بڕوانامەى خوێندکارانى وەرگیراو لە زانکۆ جێناکۆکەکان، ئەوانەى تا ساڵى خوێندنى 2014-2015 لەو زانکۆیانە وەرگیراون بەمەبەستى راستاندنى بڕوانامەکانیان.

 

 ئاماژە بەوەشکراوە، سەبارەت بە بڕوانامەى وەرگیراوانى دواى ساڵى خوێندنى 2014-2015، پێویستە وەزارەتى خوێندنى باڵا لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵاى عێراق قسە بکات بۆ دۆزینەوەى چارەسەرى گونجاو لەو بارەیەوە.

 

هەروەها ئەنجومەنى وەزیران داواى لە خوێندنى باڵا کردووە دەرەنجامى گفتوگۆکانى لەگەڵ بەغدا لەو بارەیەوە بۆ ئەنجومەنەکە بەرزبکاتەوە بەمەبەستى بڕیاردان لەسەرى.