گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 وتەبێژى کازمى لە بارەى خۆپیشاندانەکانەوە رونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە  

2020.09.27 - 19:49
 وتەبێژى کازمى لە بارەى خۆپیشاندانەکانەوە رونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە  

ناس کورد-

وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، خۆپیشاندان مافێکی دەستورییە و لە دەستوری عێراقدا چەسپاوە، ئەگەرلە پێناو دامەزراندندا بێت یاخود بۆهەر شتێکی دیکە، جەختیشیکردەوە، حکومەت بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نادات خۆپێشاندانەکان لەڕێڕەوی خۆیان لابدەن وببن بەمایەی پشێوی و زیانگەیاندن بە سامانی گشتی.

 

ئەمڕۆ (یەکشەممە،27ی ئەیلولی 2020) ئەحمەد مەلا تەڵال، وتەبێژی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "ئێمە زۆر بەباشی لە داواکارییەکانی خۆپیشاندەران تێدەگەین ئەگەر بۆ دامەزراندن بێت یان بۆ هەر شتێکی تر، چونکە خۆپیشاندان مافێکی دەستورییە و لە دەستوری عێراقدا چەسپاوە".

 

مەلا تەڵال جەختیکردەوە لەوەى نابێت خۆپیشاندانەکان لەمەبەست و رێڕەوی ڕەوای خۆیان لابدەن و ببێت بە هۆکاری دروستبوونی پشێوی، ڕێگرتن، داخستنی دامەزاروە حکومەییەکان و زیانگەیاندن بە سامانی گشتی.

 

 وتەبێژەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەى بەوە کرد، هەر خۆپیشاندانێک بوو بە هۆکاری ئاڵۆزی ئەوا حکومەت بەپێی یاسا و بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێیدراوە وەڵامی دەداتەوە.