گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مستەفا كازمی بۆ پزیشكان: ئابووری عێراق هیلاكی سێ شتە

2020.09.27 - 19:11
مستەفا كازمی بۆ پزیشكان: ئابووری عێراق هیلاكی سێ شتە

ناس کورد-

لەمیانەی پێشوازیکردنی لە شاندێکی پزیشکە مانگرتووەکانی شاری بەغدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، کاردەکات بۆجێبەجێکردنی داواکارییەکانیان  و لابردنی ئەو ئاستەنگیانەی کە ڕێگری لە ڕایکردنی کارەکانیان دەکات. 

 

ئەمڕۆ (یەکشەممە، 27ی ئەیلولی 2020) مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەبارەگای خۆی لە ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی پزیشکە پلەبەندییەکان وخولاوە مانگرتووەکانی نەخۆشخانەکانی شاری بەغدا کرد.

 

 سەرۆکوەزیرانی عێراق لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی پزیشکە مانگرتووەکانی نەخۆشخانەکانی شاری بەغدا وتی " داوکارییەکانتان ڕەوایە، ئەوەی وایکردووە  جێبەجێکردنی ئەو داواکارییانە دوابکەوێت ئەو قەیرانانەن کە بەهۆیەوە ئابوری عێراق بەدەستیەوە دەناڵێنێت، گەندەڵی، خراپی ئیدارەدان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا".

 

 وتیشی "بەڵێن دەدەم ئەوانەی لە تواناماندایە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ جێبەجێبکەین و ئاستەنگییەکانی بەردەمیان ڕاماڵین". 

 

 مستەفا کازمی، داواشی لە پزیشکە مانگرتووەکان کرد، بەزووترین کات مانگرتنەکەیان کۆتایی پێ بهێنن و بگەڕێنەوە سەر کارەکانی خۆیان بۆ ئەوەی هاوشان لەگەڵ هاوڕێیەکانیان ڕوبەڕوی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببنەوە.