گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دهۆک بەرزترین ژمارەى مردنى بە کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکرد

2020.09.27 - 18:23
دهۆک بەرزترین ژمارەى مردنى بە کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکرد

ناس کورد-

لە 24 کاتژمێرى ڕابردوودا 3481 توشبووى نوێی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکراوە، لەگەڵ 55 حاڵەتى مردن کە زۆرترینیان لە پارێزگاى دهۆک بووە، ئەوەش بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى عێراق.

 

بەپێی بەیاننامەیەکى وەزارەتەکە کە کۆپیەکى دەست ناس کورد کەوتووە،  کۆى گشتى ژمارەى توشبووان لە عێراق گەیشتووەتە 349450 هەزار توشبوو، هەروەها کۆى ژمارەى مردن گەیشتووەتە 8990.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەکۆى 55 حاڵەتى مردن کە لە 24 کاتژمێرى ڕابردوودا تۆمارکراوە، زۆرترینى لە دهۆک بووە بە تۆمارکردنى نۆ حاڵەتى مردن، لە دواى ئەویش سلێمانى بە حەوت مردن، هەولێر بە پێنج حاڵەتى مردن دێن.