گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

بەراورد بە ساڵی پار رووداوەكانی هاتووچۆ لە دەربەندیخان زیادی كردووە

2019.04.30 - 13:46
App store icon Play store icon Play store icon
بەراورد بە ساڵی پار رووداوەكانی هاتووچۆ لە دەربەندیخان زیادی كردووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- هەڤاڵ فەتاح بەرپرسانی هاتوچۆی دەربەندیخان ئاماژە بە زیادبوونی رووداوەكانی هاتووچۆ لە قەزاكە دەكەن بە راورد بە ساڵی پار و خراپی كوالیتی رێگا و بانەكانیش بە یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكان دەزانن. رێژەن بورهان بەڕێوەبەری هاتووچۆی دەربەندیخان تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند "ژمارەی ڕووداوەكانی هاتووچۆ لە سنوری قەزای دەربەندیخان لە چوار مانگی یەكەمی ئەمساڵدا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیادی كردووە". ئاماژەی بەوەش كرد، لەسنوری قەزای دەربەندیخان لە چوار مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 37 ڕوداوی هاتووچۆ روویداوە و بەهۆیەوە 30 قوربانی لێكەوتۆتەوە كە 5 كەسیان گیانیان لە دەستداوە. بەڕێوەبەری هاتووچۆی دەربەندیخان هۆكاری رووداوەكانی هاتووچۆی بۆ خراپی كوالێتی ڕێگا و بانەكان گەڕاندەوە و ئاماژەی بەوەش كرد كە شۆفێران بە رێنماییەكانی هاتووچۆوە پابەندنین.