ناس کورد-
ژورى پەرلەمانى بزوتنەوەى گۆڕان ڕایگەیاند، بە هەڵبژاردن دەستەى نوێى سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان دیاریکراوە و لەئێستا گوڵستان سەعید سەرۆکى فراکسیۆنەکەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ یەکشەممە، 27ی ئەیلولی 2020، لە ڕاگەیەنراوێکدا ژورى پەرلەمانى بزوتنەوەى گۆڕان دەڵێت، "بە هەڵبژاردن و بە ئامادەبوونى سەرجەم ئەندامان؛ دەستەى نوێى سەرۆکایەتى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان هەڵبژێردراوە و هەریەکە لە (گوڵستان سەعید، ئاشنا عەبدوڵا، جەلال محەمەد) بە سەرۆک و جێگر و بڕیاردەرى فراکسیۆن هەڵبژێردراون."
زیاتر بخوێنەوە: پەرلەمانتارێکی گۆڕان باس لە ’’کێشە و تەکەتولاتی’’ فراکسیۆنەکە دەکات
زیاتر بخوێنەوە: هەڵبژاردنى سەرۆکى فراکسیۆن ناکۆکى لەناو فراکسیۆنى گۆڕاندا دروست دەکات
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
راگەیەندراوێک لە ژوری پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان
کاتژمێر ٥ی ئێوارەی رۆژی دوشەمە، ٢١/٩/٢٠٢٠ بە ئامادەبوانی سەرجەم ئەندامانی فراکسیونی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، هەڵبژاردن بۆ دەستە سەرۆکایەتی فراکسیۆن کرا.
پرۆسەکە بە ئامادەبوونی ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچو، کە تێیدا ئەنجامی هەڵبژاردنەكە (گوڵستان سەعید) بە سەرۆك، (ئاشنا عبدوڵا) بە جێگر، (جەلال محەمەد) وەک بڕیاردەر فراکسیۆن هەڵبژێردران.
لە هەڵبژاردنەكەدا، هەردو کاندیدی سەرۆکایەتی گوڵستان سەعید و دابان محەمەد بە (6) دەنگ یەکسان بون. بەپێی دەستوری رێکخراوەیی بزوتنەوەی گۆڕان، ئەگەر لە هەڵبژاردنێكدا دوو كاندید هەبو یەكێكیان (ژن) و ئەوی تریان (پیاو)، دەنگەكانیان یەكسان بو، ئەوا ئەولەویەت بۆ (ژنە)كە دەبێت، بۆیە ژوری هەڵبژاردن و دواتریش ژوری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجامی هەڵبژاردنەكەی پەسەند كردو، (گوڵستان سەعید) بووە سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان.
٢٧ی ٩ی ٢٠٢٠