گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشدارییەک لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: گوێتان لە زەنگی مەترسی و ئاگادارکردنەوە دەبێت

2020.09.27 - 14:45
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارییەک لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: گوێتان لە زەنگی مەترسی و ئاگادارکردنەوە دەبێت

ناس کورد-

باڵێۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا ڕایگەیاند، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا، باڵێۆزخانەکە زنجیرەک تاقیکردنەوە هەندێک چەک و ڕێکاری فریاکەوتنی تایبەت ئەنجام دەدات و زەنگی ئاگادارکردنەوە دەگاتە دانیشتوانی ناوچەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 27ی ئەیلولی 2020، باڵیۆزخانەکە لە ڕونکردنەوەیەکدا دەڵێت، دەنگی زەنگی مەترسی و ئاگادارکردنەوە و دەنگی جۆرا و جۆر دەگاتە دانیشتوانی چواردەوری باڵیۆزخانەکە، "ئەوەش بەشێکە لە مەشق و ڕاهێنانی تایبەت".

 

زیاتر بخوێنەوە: ناوەڕۆکی ئەو چوار هەڕەشەیەی کە ئەمەریكییەكان بە بەرهەم ساڵحدا ناردیان بۆ میلیشیا شیعییەکان

 

دەشڵێت، "باڵیۆزخانە داوای لێبوردن دەکات لە وەڕسکردنتان."