ناس کورد-
دابان محەمەدی پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان هێرشێکی توند دەکاتە سەر ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەکە و بە دروستکردنی تەکەتولات لەناو بزووتنەوەکە تۆمەتباری دەکات، هاوکات وردەکاری کێشەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکی فراکسیۆنەکەیان ئاشکرا دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دابان محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە نوسینێکدا لە هەژماری خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک ڕایگەیاند: "له ماوه‌ى ڕابردوودا، بەهەر هۆکارێک كاك عه‌لى حه‌مه ساڵح ده‌ستى له سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان كێشایه‌وه، له ڕۆژی 30ی ئابی 2020 له كۆبونه‌وه‌یه‌كى فه‌رمیدا، به ئاماده‌بوونى، به‌ڕێزان ڕێكخه‌رى گشتى، ئه‌ندامانى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن و ئه‌ندامانى فراكسیۆنى گۆڕان، به‌ڕێز ڕێكخه‌رى گشتى بڕیاریدا، ڕۆژى 31ی ئابی 2020، كاتژمێر 11ی بەیانی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە: پێش وادەی هەڵبژاردنەکە ده‌ستێوه‌ردانى ئاشكرا و زه‌ق كرا، تۆمه‌ت به‌خشرایه‌وه دژى به‌شێك له فراكسیۆن، فشارى زۆر، به‌كارهێنانى ڕێگاى ناشه‌رعى و هه‌ڕه‌شه و ته‌نانه‌ت ئیمتیاز و به‌خشین، بەرامبەر ئەو بەرێزانەی کە پێیان وابو پشتیوانی بەندە دەکەن، هەموو ئەوانە كاریان له هاوڕێكانم نه‌كرد، کە زانرا لانیکەم حەوت دەنگی مسۆگەر هەیە کە بەندە، بە سەرۆکی فراکسیۆن هەلدەبژێرێ به‌بڕیارى به‌ڕێز ڕێكخه‌رى گشتى هه‌ڵبژاردن ڕاگیرا، له‌كاتێكدا سكرتێرى كاروبارى ژووره‌كان موكوڕبو له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن، ژورى هه‌ڵبژاردنى گۆڕان ده‌ستى به‌سه‌رداگیرا. "
زیاتر بخوێنەوە: هەڵبژاردنى سەرۆکى فراکسیۆن ناکۆکى لەناو فراکسیۆنى گۆڕاندا دروست دەکات
دابان محەمەد ئەوەشی خستووەتەڕوو: "به‌ناچارى به‌پێى ده‌ستورى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و په‌یڕه‌وى ناوخۆى فراكسیۆن، دواى 10 ڕۆژ له چاوه‌ڕوانى له ڕۆژی 7ی ئەیلولی 2020 هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام درا، به‌نده و ئاشنا عه‌بدوڵا و جه‌لال محه‌مه‌د، به سه‌رۆك و جێگر و بڕیارده‌رى فراكسیۆن هه‌ڵبژێردراین."
"دۆخه‌كه ئاسایى بووه‌وه، زۆربه‌ى به‌رپرسان له په‌رله‌مان، حكومه‌ت و پارێزگا و ئیداره خۆجێیه‌كان، حزب و كه‌سایه‌تیه دیاره‌كان پیرۆزییان لێكردین، له ئاستى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیش، سكرتێرى جڤاتى نیشتمانى و وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، مێدیاى فه‌رمى گۆڕان و زۆرینه‌ى به‌رپرسان پیرۆزباییان كرد." دابان محەمەد وادەڵێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە: "له ڕێگه‌ى پابهندنهكردنى پێنج له هاوڕێیانمان له فراكسیۆن، كێشه‌كەیان بردە ناوهۆڵى په‌رله‌مان و کۆبونەوەکانی، هه‌وڵى له‌تكردن و په‌رتكردنى فراكسیۆن درا، ئه‌و هاوڕێیانه‌ى ئه‌م هه‌وڵه‌یاندا ته‌ئكیدیان ده‌كرده‌وه ته‌نیا گوێ له ڕیكخهرى گشتى ده‌گرن، بە مانایەکی تر بە قسەی رێکخەری گشتی وادەکەن. "
دابان محەمەد دەشڵێت: "له هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتى و دروستنه‌بوونى ئاڵۆزى، هۆڵى په‌رله‌مانمان به‌جێهێشت، بۆ ماوه‌ى سێ هه‌فته‌ش هه‌مان حاڵه‌ت چه‌ند باره بوه‌وه، به بێده‌نگى له چاوه‌ڕوانى چاره‌سه‌ردا بوین."
ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان باس لەوەشدەکات: "له‌سه‌ر داواى به‌ڕێزان ڕێكخه‌رى گشتى و ئه‌ندامانى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن، بۆ چاره‌سه‌ر داواى هه‌ڵبژاردنێكى دیكه‌یان كرده‌وه، وه‌ك به‌ڕێز ڕێكخه‌رى گشتى وتى: ته‌نیا بۆ له‌حیمكردنه‌وه‌ى ئه‌و پێنج هاوڕێیه‌مانه و پرۆسه‌یه‌كى ڕوكه‌ش و نهێنى ده‌بێت، له 21ی ئەیلولی 2020 هه‌ڵبژاردن كرا، لەو نێوانەدا هەموو هەوڵیاندا دەنگێک لە پشتیوانانی ئێمە کەم بکەنەوە و کردیان، کاندیدی بەرامبەریشیان لە برایەکمەوە گۆڕی بۆ خوشکێکم بۆ ئەوەی دوایی مادەیەکی دەستوری گۆڕان بە نا دەستوری بەکار بهێنن، ئەوەشیان کرد."
لەدرێژەی نوسینەکەیدا دابان محەمەد دەڵێت: " ده‌نگدان 6 به 6 یه‌كسان، هه‌ر له‌وێدا پرۆسه‌كه‌مان به‌جێ هێشت، له دوو نوسراوى فه‌رمیدا و پاڵپشت به ده‌قى ده‌ستورى و په‌یڕه‌وى، ده‌ره‌نجامه‌كانیمان ڕه‌تكرده‌وه، نەک لەبەر ئەوەی کە سەرۆکایەتی فراکسیۆنمان زۆر لا مەبەست بێت، بەڵکو لەبەر ئەوەی کە بۆچی رێکخەری گشتیی فەرق لە نێوان دوو پەرلەمانتاری حزبەکەیدا دەکات؟! ئایا مەسەلە دەستەگەرییە؟ ئایا مومکینە مامەڵە لەگەڵ گۆڕان وەک بزتنەوەیەکی سیاسیی بكرێ بەم نەفەسە؟! ئایا دەبێ رێکخەری گشتی هەموو گۆڕان بە تەکەتول و گروپی خۆی بزانێ یا چەند کەسێک ؟."
جەختیشیکردووەتەوە: "بۆ منیش و هاورێکانیشم لە فراکسێۆن ئەم مامەڵەیە ئێجگار نەشیاو و دوورە لە فکر و بنەما بنچینەییەکانی گۆڕانی نەوشیروان مستەفا، مامەڵەیەکە دەتگەیەنێتە بنبەستی ئەوەی کاتێک هەڵسوراو یا وەزیر یا پەرلەمانتاری گۆڕان کێشەیەکی هەبێ دەبێ بیباتە لای رێکخەری گشتی ، ئەی ئەگەر رێکخەر خۆی کێشەبێت بیبات بۆ کوێ؟."
دابان محەمەد دەشڵێت: "دەمەوێ بۆ دەنگدەرانم و گۆڕانخوازان جەخت لەوە بکەمەوە سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان، گرنگى و بایه‌خى تا ئه‌و جێگه‌یه هه‌یه، بتوانێت نوێنه‌رایه‌تى ڕاسته‌قینه‌ى خه‌ڵك بكات، به‌رگرى له‌و بنه‌مایانه بكات كه بزوتنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى له‌سه‌ر دروست بووه، په‌رله‌مانتارانى ئازاد و ئازایانه بتوانن كارى په‌رله‌مانیان ئه‌نجام بده‌ن، هه‌ڵسوڕاوان و ده‌نگده‌ران و هه‌وادارانى ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ش به شانازییه‌وه په‌نجه بۆ نوێنه‌ره‌كانیان درێژ بكه‌ن، لەوە بترازێ و بێتە سەر ئەوەی ببێتە پێگەیەکی حزبی دەست و دەم بەستراو، بۆ ڕازیکردنی دڵی پارتی بێت، هیچ نرخێکی نیە و ناشبێت