گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مووچەی سێ مانگی 2017ی فەرمانبەرانی پاسپۆرت و بەنداوەکان دەنێرین

وەزارەتی دارایی عیراق: مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم دەنێرین

2019.03.04 - 19:54
وەزارەتی دارایی عیراق: مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم دەنێرین

 

ناس کورد-

 

وەزارەتی دارایی عیراق بڕیاری خرجكردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی دەركرد.

 

وەزارەتی دارایی عیرق لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشکرایکرد: "بە پێی ئەو پشكەی بڕیاری لەسەر دراوە لە بودجەی 2019 ی عیراق، هەرێمی كوردستان  مووچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەكانی بۆ ئەمساڵ وەردەگرێت".

 

لە ڕاگەیەنراوەکەیدا وەزارەتی دارایی عیراق باسی لەوەشکردووە: "مووچەی سێ مانگی كۆتایی 2017ی  فەرمانبەرانی پاسپۆرت و فەرمانبەرانی بەنداوەكانی هەرێمیش ڕەوانە دەکرێت".

 

پێشتر دکتۆر غالب محەمەد ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند: "گەر حکومەتی هەرێم 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ بکات، ئەوا پێویستە لە سەر عیراق 10 ترلیۆن و 800 ملیار دینار لە بودجە تەسلیمی هەرێم بکات".

 

لە ئەگەری ڕادەستنەکردنی ئەو بڕە نەوتە بە سۆمۆ لە لایەن هەرێمەوە، دکتۆر غالب محەمەد وتی: "لە ئەگەری پابەند نەبونی هەرێم بە ناردنی ئەو بڕە نەوتەوە، دەکەوینە بەردەم دوو ئەگەرەوە، یان بە بێ مووچەی پيشمەرگە بەغداد تەنها مووچەی فەرمانبەران کە بڕی 454 ملیار دینار دیاری کراوە دەینێرێ، یان ئەو بڕەو 68 ملیار دیناری مووچەی پێشمەرگەش دەنێرێ، کە هەموو ئەگەرەکان بە جۆرێکە، حکومەتی هەرێم دەتوانێ مووچەی بێ پاشکەوت بدات".