گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چوونی مەسرور بارزانی بۆ پەرلەمان یاداشتی پرساندنەکە بەتاڵ دەکاتەوە؟

2020.09.27 - 13:55
App store icon Play store icon Play store icon
چوونی مەسرور بارزانی بۆ پەرلەمان یاداشتی پرساندنەکە بەتاڵ دەکاتەوە؟

ناس کورد-

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، چوونی سەرۆکی حکومەت بۆ پەرلەمان پەیوەندی بە بابەتی پرساندنەوە نییە و ئەوان سوورن لەسەر بابەتی پرساندن، دەشڵێت، هەر ئەمڕۆ یاداشتەکەیان داوەتە سەرۆکی پەرلەمان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک ڕایگەیاند: "هاتنی سەرۆكی حكومەت بۆ پەرلەمان پەیوەندی بە بابەتی پرساندنەوە نیە، سەرۆكی حكومەت بێت بۆ پەرلەمان یان نەیەت، ئێمە لەسەر بابەتی پرساندن سورین."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: " بەڕێزیان بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ دەتوانن داوای دانیشتنی پەرلەمان بکەن بۆ میوانداری و خستنەڕووی هەندێ شتی تایبەت کە خۆی دەیەوێت، بەڵام یاداشتی 23 پەرلەمانتارەکە بۆ پرساندنی سەرۆک و جێگری سەرۆک و وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک خۆی دەمێنێتەوە و ئەمڕۆش بە فەرمیی ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمانمان کرد بۆ ڕێکخستنی کۆبونەوەیەکی تایبەت و بانگهێشتکردنی ئەو بەڕێزانەی داواکراون و دواتر پرساندنیان ."

 

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ جەختیشیکردووەتەوە: "بەڕێزان لە حکومەت بێن یان نەیەن، ئێمە لەسەر بابەتی پرساندن سورین و پێویستە یاسا مەجرای خۆی وەربگرێت بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان .

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەدوای ئەوەی 23 پەرلەمانتار یاداشتێکیان بۆ پرساندنی سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری دارایی واژوو کرد، دوێنێ شەممە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە پەرلەمانی کوردستان کرد دانیشتنێکی تایبەت ڕێکبخەن و دەچێتە پەرلەمانی کوردستان.