گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرپرسێکی تەندروستی هۆشداری دەدات

شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا لە فەڕەنسا زۆر زووتر لەوە دێت ’’کە چاوەڕێمان دەکرد’’

2020.09.27 - 11:54
شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا لە فەڕەنسا زۆر زووتر لەوە دێت ’’کە چاوەڕێمان دەکرد’’

ناس کورد-

بەرپرسێکی باڵا لە لیژنەى نیشتیمانیی فەڕەنساى سەر بە سەندیکاى پزیشکان هۆشدارى دەدات لەوەى وڵاتەکەى لە مانگەکانى پایز و زستاندا دوچارى قۆناغێکى سەخت لە تەشەنەسەندنى ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت و بۆ چەند مانگێکیش بەردەوام دەبێت، دەشڵێت، گەر شتێک نەگۆڕێت لەو دۆخە ئەوا سیستمى تەندروستیان دادەڕۆخێت.

 

پاتریک بوێت هۆشدارى ئەوەی داوە وڵاتەکەى دووچارى تەشەنەسەندنى ڤایرۆسى کۆرۆنا دەبێت و بۆ چەند مانگێگ بەردەوام دەبێت و گەر بێتو شتێک بۆ گۆڕینى ئەو دۆخەش نەکرێت ئەوا سیستمى تەندروستىیان دادەڕۆخێت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، شەپۆلى دووەم خێراتر لەوەى کە چاوەڕوان دەکرێت دێت و هۆشدارییەکەى وەزیرى تەندروستیش لەم هەفتەیە بۆ چارەسەرى دۆخەکە بەس نییە.

 

باسى لەوەش کردووە، تیمى تەندروستی وەکو پێویست بەردەست نییە و سیستمى تەندروستى فەڕەنساش تواناى جێبەجێکردنى سەرجەم داواکارییەکانى نییە.

 

لەماوەى 24 کاتژمێرى ڕابردوودا، زیاتر لە 14 هەزار توشبووى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە فەڕەنسا تۆمار کرا و بەپێى ئامارەکانى دامەزراوەى گشتیی تەندروستیش، بەپێى ئەو پشکنینە بەردەوامانەى کە دەکرێن ڕێژەى توشبوون لە بەرزبونەوەدایە.

 

ڕۆژى چوار شەممەى ڕابردووش ، حکومەتى فەڕەنسا کۆمەڵێک ڕێوشوێنى توندى ڕاگەیاند لەدژى تەشەنەسەندنى ڤایرۆسەکە لە زۆربەى ناوچە جیاجیاکاندا لەوانە داخستنى شوێنە گشتى و چێشتخانەکان لەمەرسیلیا و سەپاندنى حاڵەتى ئاگادارکردنەوە لە 11 شاردا بە پاریسیشەوە.