گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەنتاگۆن لەسەر دەركەوتنەوەی ئەبوبەكر بەغدادی هاتە دەنگ

2019.04.30 - 12:35
پەنتاگۆن لەسەر دەركەوتنەوەی ئەبوبەكر بەغدادی هاتە دەنگ
ناس كورد- وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پەنتاگۆن) لەسەر بڵاوكردنەوەی تۆمارە ڤیدیۆییەكەی ئەبوبەكر بەغدادی هاتەدەنگ و ئاماژەی بەوە كرد، لێكۆڵینەوە لە تۆمارە ڤیدیۆییەكە دەكەن. چارلی سەمەرس، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا، ئاماژەی بەوە كرد، گورزێكی كوشندە لە رێكخراوە تیرۆرستییەكان لە عێراق و سوریا دراوە، بەجۆرێك خەلافەتی داعش شكستیهێنا و ئەمیرەكانیان كوژراوون یاخود هەڵهاتوون. وتەبێژی پەنتاگۆن جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەركردایەتی ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لە عێراق، سوریا و جیهان تا بە تەواوی ئەو ڕێكخراوە و سەركردەكانیان لەناو دەبات. پەیامەكەی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لەكاتێكدایە، شەوی ڕابردوو دامەزراوەی "فورقان" كە میدیای فەرمی ڕێكخراوی داعشە، لە چەناڵی ڕێكخراوەكە لە ماڵپەڕی كۆمەڵایەتی تێلیگرام تۆمارێكی ڤیدیۆیی ئەبوبەكر بەغدادی، سەرۆكی ڕێكخراوی داعشی بڵاوكردەوە. ئەمە دووەمین جارە تۆماری ڤیدیۆیی ئەبوبەكر بەغدادی بڵاوببێتەوە لە دوای ساڵی 2014 و لە تۆمارەكەدا بەغدادی، پەیامێك ئاڕاستەی ئەندامانی داعش دەكات و تێیدا ئاماژە بە كۆتایی هاتنی شەڕی باغۆز و بەردەوامی شەڕی ئایینەكان دەكات.