گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران قەبارەى ئەو زیانانە ئاشکرا دەکات کە بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە لێی کەوتووە

2020.09.27 - 10:00
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران قەبارەى ئەو زیانانە ئاشکرا دەکات کە بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە لێی کەوتووە

ناس کورد-

سەرۆککۆمارى ئێران ڕایگەیاند، لەوکاتەى ئیدارەکەى ترەمپ لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە کشاوەتەوە و سزاکان بەسەر وڵاتەکەیدا سەپێنراوەتەوە، ئێران 150 ملیار دۆلار زیانى پێگەیشتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە میانەى وتەیەکیدا کە تەلەفزیۆنى فەرمى ئێران بڵاوى کردووەتەوە، حەسەن ڕۆحانی دەڵێت، ڕێوشوێنەکانى ئەمریکا لەدژى وڵاتەکەیان زیانى زۆرى  گەیاندووە بە هاوردەکردنى دەرمان و خۆراک.

 

ڕۆژى دووشەممەى ڕابردوو ئەمریکا چەند سزایەکى نوێترى سەپاندە سەر ئەو کەس و لایەنانەى کە پاڵپشتى بەرنامە ئەتۆمییەکەى ئێران دەکەن.

 

هاوکات بریکارى وەزیرى تەندروستى ئێران  لەسەر بارودۆخى فەرمانبەرانى وەزارەتەکەى بەهۆى قەیرانى داراى وڵاتەکەیەوە لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، کەرتى تەندروستى بۆ چوار مانگ موچەیان وەرنەگرتووە و ناشتوانرێت بەدەستى بەتاڵ بەرەنگارى کۆرۆنا ببێتەوە و ئارامگرتنیش سنورى خۆى هەیە.