گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەبێ باسکردنی موچە سوپاسی مامۆستایانی کرد

کچە خوێندکارێک نامەیەکی دایە مەسرور بارزانی و شتێکی پێ وت

2020.09.27 - 08:56
App store icon Play store icon Play store icon
کچە خوێندکارێک نامەیەکی دایە مەسرور بارزانی و شتێکی پێ وت

ناس کورد-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان زەنگی خوێندنی ئەمساڵی لێدا و لە پەیامێکیشدا ڕایگەیاند، سوپاسێکی گەرمی مامۆستایان دەکات، بەبێ ئەوەی باس لە موچە و ناڕەزایەتی بەشێک لە مامۆستایان بکات، هەر لەو میانەیەشدا قوتابییەک نامەیەکی دایە سەرۆکی حکومەت و وتی، دواتر بیخوێنەرەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 27ی ئەیلولی 2020، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە قوتابخانەی ئامادەیی بەحرکەی کچان لەشاری هەولێر، زەنگی دەستپێکی خوێندنی ئەمساڵی لێدا.

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: "خۆشحاڵم ئەمڕۆ زەنگی دەستپێکی خوێندنی ئەمساڵی پۆلی 12م لێدا و وابزانم دواتریش پۆلی یەک و دووش دەست بە دەوام دەکەنەوە."

 

لێدانی زەنگی دەستپێکی خوێندنی ئەمساڵ لەکاتێکدایە، بەشێکی زۆر لە مامۆستایان بەهۆی دواکەوتنی موچە و خراپی بارودۆخی ژیان و میکانیزمی دەستپێکردنەوەی خوێندن بایکۆتکردنیان ڕاگەیاندووە.

 

لە پەیامەکەیدا سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەبێ ئەوەی باس لەکێشەی مامۆستایان بکات ئاماژەی بەوەکرد: "سوپاسێکی گەرمی مامۆستایان دەکەین کە لەم بارودۆخەدا بەردەوام دەبن لە فێرکردنی قوتابیان."

 

لەدوای لێدانی زەنگی دەستپێکی خوێندن، مەسرور بارزانی پۆلەکانی قوتابخانەی بەحرکەی بەسەرکردەوە و داوای لە قوتابیان کرد پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن و خۆیان بپارێزن.

 

لەو میانەیەشدا کچە قوتابییەک چووە بەردەم سەرۆکی حکومەتی هەرێم و نامەیەکی پێدا و وتی: "بەڵام ئێستا نا، دوایی بیخوێنەوە."

 

لەدوای لێدانی زەنگی ئەمساڵی خوێندن و دەستپێکردنی خوێندنی پۆلی 12، بڕیارە بەمنزیکانە پۆلی یەک و دووی بنەڕەتیش لە هۆڵەکانی خوێندن دەستبەخوێندن بکەن و پۆلەکانی دیکەش بەشێوەی ئۆنڵاین.