گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەریتانیا دەرماڵەی شاژن ئێلیزابێث زیاد دەكات

2020.09.26 - 23:37
App store icon Play store icon Play store icon
بەریتانیا دەرماڵەی شاژن ئێلیزابێث زیاد دەكات

ناس کورد-

حكومەتی بۆریس جۆنسۆن رایگەیاند، بەنیازە دەرماڵەی تایبەت بە شاژن ئێلیزابێثی فرمانڕەوای وڵات زیاد بكات بەهۆی پاشەكشەی داهاتی كۆمپانیای خێزانی شاهانەوە لەئەنجامی كۆرۆنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راپۆرتی ئیندیپێندێنت، ئەم راگەیەنراوەی  حكومەتی جۆنسۆن بەدوای ئەوەدا دێ كە داهاتی كۆمپانیای خانووبەرەی Crown Estate كە داهاتەكەی بۆ شاژن و بنەماڵەی پاشایەتییە لەئەنجامی لێكەوتەكانی كۆرۆنا لە ساڵی 2020 دا. بەرێژەیەكی بەرچاو پاشەكشەی كردووە

 

خێزانی شاهانەی بەریتانیا بەشێكی زۆر لە داهاتەكانیان لە ڕێگەی بەكرێدانی دوكان و خانوبەرە لە لەندەن و شارەكانیتری بەریتانیا كۆ دەكەنەوە كە ئەمساڵ بەرێژەی 500 ملیۆن جونەی ئیستەرلینی كەمی كردووە (دەوروبەری 635 ملیۆن دۆلار)، حكومەتیش بڕیاریداوە ئەم كورتهێنانە پڕ بكاتەوە بۆ ئەوەی كارنەكاتە سەر خەرج و گوزەرانی بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیا.