گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی

2019.04.30 - 11:37
پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و هەندێک جار پەڵە هەور دەبێت. بەپێی پێشبینییەکان پلەی گەرمی ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 25 و نزمترین 11 پلە دەبێت، لە سلێمانی 24 بە 12 و دهۆک 23 بە 12 و کەرکوک 27 بە 15 پلە دەبێت. بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، سبەی لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 27 و نزمترین 13 پلە دەبێت، لە سلێمانی 25 بە 12 و دهۆک 25 بە 13 و کەرکوک 29 بە 15 دەبێت.