گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێم

2019.04.30 - 11:04
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێم

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە 120 هەزار و 100 دیناری عێراقییە، هەروەها 100 هەزار تمەن بە 8 هەزار و 500 دینارە. فەرید محەمەد لە کۆمپانیای (گوڵی گەش) لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بۆ ئەمڕۆ سێشەممە 30ی نیسانی 2019 بەرامبەر بە 120 هەزار و 100 دیناری عێراقییە. هەروەها بۆ ئەمڕۆ 100 هەزار تمەن بەرامبەر 8 هەزار و 500 دینارە. هەروەها 100 یۆرۆ بە 134 هەزار دینارە، 100 پاوەنیش بە 154 هەزار دینارە و 100 لیرەی تورکیش بە 20 هەزار و 500 دینارە. هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 111.5 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 129 دۆلارە.