ناس کورد-
ئەگەرچی ڕێژەی توشبووانی کۆرۆنا لەعێراق بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا جارێکی دیکە زیاتر لە چوار هەزار توشبووی نوێ دەستنیشانکران، بەڵام لەهەمانکاتدا زیاتر لە سێ هەزار توشبوو چاکبوونەوەو ڕێژەی چاکبوونەوە بەرزبووەتەوە بۆ %80 و 68 توشبووش گیانیانلەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ شەممە 26ی ئەیلولی 2020، وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 17769 پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا ئەنجامدراون و سەرەنجام، 4270 توشبووی نوێ تۆمارکراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوکات 3652 توشبوو چاکبوونەتەوە و 68 توشبووش گیانیانلەدەستداوە.
ئامارە گشتییەکانی کۆرۆنا لەعێراق:
توشبوون: 345969
چاکبوونەوە: 276918 (%80)
مردن: 8935
مانەوە لە نەخۆشخانە: 60116
چاودێری چڕ: 547