گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سبەینێ قوتابخانەکان چۆن و بە چ ڕێکارێک بەرووى خوێندکارانى 12ى ئامادەییدا دەکرێنەوە؟

2020.09.26 - 14:02
App store icon Play store icon Play store icon
سبەینێ قوتابخانەکان چۆن و بە چ ڕێکارێک بەرووى خوێندکارانى 12ى ئامادەییدا دەکرێنەوە؟

ناس کورد-

سبەینێ دەرگاى قوتابخانەکانى هەرێمى کوردستان بەرووى خوێندکارانى 12ى ئامادەییدا دەکرێنەوە، بەپێی رێنمایییەکان خۆپاراستن لە کۆرۆنا کە وەزارەتى پەروەردە دیاریکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بڕیارى وەزارەتى پەروەردە، بۆ ئەمساڵى خوێندن تەنها قۆناغەکانى 12ى ئامادەیی، یەک و دووى بنەڕەتى لەناو پۆلدا وانە دەخوێنن، قۆناغەکانى دیکە بە شێوەى ئۆنلاین وانە دەخوێنن.

 

پەیمان عەلى بەڕێوەبەرى قوتابخانەى شیرینى کچان لە سلێمانى بە ناس کوردى ڕاگەیاند، ئامادەکاریی تەواویانکردووە بۆ دەستپێکردنى خوێندن بۆ قۆناغى  12ى ئامادەیی.

 

وتیشى "پۆلەکانمان ئامادەکردووە و جیامان کردووەتەوە، بەشێوەیەک کەمترین ژمارەى خوێندکارى تێدا دەبێت، هەروەها وانەکان دابەشکراون بەسەر ئەو مامۆستایانەى کە توانایان هەیە وانەى پۆلى 12 بڵێنەوە تا بتوانین سەرکەوتن بەدەستبهێنین".

 

پەیمان عەلى دەڵێت، دەستپێکردنى خوێندن بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان دەبێت و بارى تەندروستى خوێندکاران و مامۆستایان لەبەرچاو دەگیرێت، پێویستە کەسوکارى خوێندکارانیش هەماهەنگى بکەن لەو بارەیەوە.

"پۆلەکان پاکژکراون، خوێندکاران ئاگادارکراونەتەوە دەستکێش و دەمامک بهێنن، بەتایبەت کە فرۆشگاکان ناکرێنەوە و پێویستە حکومەت پێداویستییەکان دابینبکات".



پەیمان عەلى جەختیکردەوە، لەگەڵ هەموو رێکارانەدا، پێویستە وەزارەتى پەروەردە موچەى مامۆستایان دابین بکات، تا مامۆستایان بتوانن بەبێ گرفت دەوامى خۆیان بکەن.