گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

11 هەزار و 500 كورسی خوێندن بۆ گشت پسپۆڕییەكان دابین كراوە

خوێندنی باڵای عێراق: خوێندكارانی كوردستان مافی وەرگرتنیان لە زانكۆكانی تری عێراق هەیە

2019.04.30 - 10:32
App store icon Play store icon Play store icon
خوێندنی باڵای عێراق: خوێندكارانی كوردستان مافی وەرگرتنیان لە زانكۆكانی تری عێراق هەیە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد–فوئاد عەبدوڵا خوێندكارانی هەرێمی كوردستان دەتوانن لە زانكۆكانی بەغداد و ناوەڕاست و خوارووی عێراق لە گشت پسپۆڕی و ئاستەكاندا بەردەوامی بەخوێندنەكەیان بدەن و پشكی هەرێم لەو بارەیەوە پارێزراوە. زەمیا ئەلڕوبەیعی وتەبێژ ی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند "تا ئێستا بۆ خوێندنی باڵا لە پلەكانی ماستەر و دكتۆرا لە دەرەوەی وڵات وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق هیج كورسیەكی بۆ هەرێمی كوردستان تەرخان نەكردوە لە چوارچێوەی بودجەی عێراق بۆ 2019، بەو پێیەی هەرێمی كوردستان لەو بوارەدا سەربەخۆن وناگەڕێنەوە بۆ ناوەند". زەمیا ئاماژە بەوە دەكات، دوو جۆر زانكۆ لە هەرێمی كوردستان بوونی هەیە، یەكێكیان زانكۆی حكومین و لە وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق دانپیانراوون و جۆرەكەی تریان زانكۆی ئەهلی و تایبەتن و ئەگەر بە پێی یاسا تۆماركراوەكان كار بكەن دانی پیادا دەنرێت و ئەگەر نا دان بە بڕوانامەكانیان نانرێت. وتەبێژەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق جەخت دەكاتەوە، هەر هەڵگرێكی بڕوانامەی یەكێك لەو زانكۆ حكومییانەی هەرێم بێتە بەغداد، بڕوانامەكەی پەسەند دەكرێت، ئەوانەی لە كوردستانن و لەدەرەوەی كوردستانەوە بڕوانامەیان بەدەستهێناوە ، بڕوانامەكانیان یەكساندەكرێتەوە بەپێی یاسا و ڕێنماییەكانی وەزارەتیان. لەبارەی زانكۆ ئەهلییەكانیش، زەمیا ئەلڕوبەیعی ئاماژەی بەوە كرد، ئەو زانكۆ تایبەتانەی هەرێمی كوردستان ئەگەر بەپێی یاسای زانكۆ تایبەتەكانی ژمار 2 ساڵی 2013 مۆڵەتی كردنەوەیان پێدرابێت، ئەوە باوەڕپێكراوە، و بە پێچەوانەوە باوەرپێكراو نییە. وتیشی "لەهەموو حاڵەتێكدا دەبێت لیژنەیەكی تایبەت بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی كوردستان سەردانی ئەو زانكۆیانە بكات بۆ هەڵسەنگاندنیان و پەیوەستبوونیان بە ڕێنماییەكانی خوێندنی باڵای عێراقەوە". وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بۆ ساڵی خوێندنی 2019 – 2020 نزیكەی 11 هەزار و 500 كورسی خوێندنی بۆ گشت پسپۆڕییە زانستی و مرۆییەكان لە زانكۆكانی عێراقدا، دابین كردووە.