گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکى هەڕەشەکە ئاشکراکرا

’’هەڕەشەیەکى ئەمەریکا’’ هێرشە موشەکییەکانى لە عێراق ڕاگرتووە

2020.09.26 - 09:19
’’هەڕەشەیەکى ئەمەریکا’’ هێرشە موشەکییەکانى لە عێراق ڕاگرتووە

ناس کورد-

 

ماوەی چوار رۆژە لەسەر یەك هێرشە موشەكییەكانی سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق وەستاون و سەرچاوەكانیش ئەوە دەگێڕنەوە بۆ هەڕەشەیەكی ئەمەریكییەكان. 

 

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە میانەی راپۆرتێكدا ئەمڕۆ 26 ئەیلولی 2020 بڵاویكردووەتەوە كە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا هەڕەشەی داخستنی باڵیۆزخانەكەی كردووە لە بەغدا كە گەورەترینە لەسەر ئاستی جیهان.

 

بەدوای ئەوەشدا هێزە شیعە سەرەكییەكان و ژمارەیەک لەمیلشیا چەکدارەکان بەردەوامى هێرشە موشەکیەکانیان ڕەتکردەوە بۆ سەر شاندە دیپلۆماتیەکانى وڵات یاخود ئەستۆ پاکی خۆیان دەرخست و خۆشیان بێ بەرى کرد لەو کەسانەى هێرشەکان ئەنجامدەدەن.

 

لەماوەى مانگى ڕابردوودا نزیکەى بەڕۆژانە بە موشەکى کاتیۆشا هێرش دەکرایە سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا لەناوچەى سەوز، بەڵام چوار ڕۆژە لەسەر یەک ئەو جۆرە هێرشانە ڕاگیراون.

 

 تائیستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتى هێرشەکانى نەگرتووەتە ئەستۆ و پەنجەى تۆمەتیش بۆ میلیشیاکانى سەر بەئێران لەعێراقدا ڕادەکێشرێت کە مانەوەى ئەمەریکا لەعێراق ڕەتدەکەنەوە.

 

لەکاردانەوەى ئەو هێرشانەدا هەر یەکە لەموقتەدا سەدر ڕابەرى ڕەوتى سەدرییەکان و مستەفا کازمیى سەرۆک وەزیران و نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و هاوپەیمانى فەتح ئیدانەى کارەکەیان کرد و داواى لێکۆڵینەوەیان لەو ڕوداوانە کرد.