گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆچى ئامارى توشبوون روو لە داکشان ناکات؟

چاکبوونەوە لە کۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە ’’ئاستێکى پێوانەیی’’

2020.09.26 - 08:48
چاکبوونەوە لە کۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە ’’ئاستێکى پێوانەیی’’

ناس کورد-

 

وەزارەتى تەندروستى عێراق ڕایگەیاند، ڕێژەى چاکبوونەوە لەپەتاى کۆرۆنا گەیشتووەتە 80%، بەڵام بەردەوامى تۆمارکردنى حاڵەتەکانى توشبوون ئاماژەیەکى مەترسیدارە.

 

وەزارەتى تەندروستى عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاندووە، رێژەى چاکبوونەوە لەپەتاى کۆرۆنا گەیشتووەتە 80% و ڕێژەى مردنیش بەهۆى ڤایرۆسەکەوە گەیشتووەتە 2.59 %، بەراورد بە ژمارەى توشبوانیش ئەوە ژمارەیەکى پێوانەییە و بەرەو پێشەوەچونێکە کە ڕوویداوە.

 

وەزارەتى تەندروستى جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە، پابەند بوون بەڕێوشوێنەکانى خۆپارێزیی ژمارەى توشبوون بەپەتاکە کەمدەکاتەوە.

 

حازم جەمیلى بریکارى وەزارەتى تەندروستى دەڵێت، بەردەوامى تۆمارکردنى توشبوون ئاماژەیەکى مەترسیدارە بەتایبەت لەگەڵ ڕوونەدانى داکشانى ئاستى پەتاکە و جێبەجێ نەکردنى سزاى سەرپێچیکەران کە دەبێتە هۆى بەرزبوونەوەى ڕێژەى توشبوون بەپەتاکە.

 

جەمیلى ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، لەهەندێ وڵاتدا تێبینى داکشانى ئاستى توشبوون بەپەتاکە دەکرێت، بەڵام هێشتا عێراق لەئاستێکى بەرزى ژمارەى توشبوواندایە و ئەوەش پێویستى بەڕاگرتنێکى بەهێز هەیە لەڕێگەى جێبەجێکردنى ڕێوشوێنەکان لەدژى سەرپێچیکەران هەیە بۆ بەستنى کەمامە و ئەوانەى پابەند نابن بە ڕێنمایەکانى دوورکەوتنەوەى کۆمەڵایەتیەوە.

 

جەمیلى باسى لەوەش کردووە، دابەزینى ژمارەى مردووان بەهۆى پەتاکەوە لەئەنجامى دابینکردنى ئۆکسجین و دەرمان و هۆشیارى هاوڵاتیانەوە بووە، ئەوەش ئاماژەیەکى ئەرێنیە و دەبێت بیر لەکەمکردنەوەى ژمارەى توشبووان بکەنەوە و زیاتر خۆیان بپارێزن بۆ کەمکردنەوەى ژمارەى مردووان.

 

بەرپرسە باڵاکەى وەزارەتى تەندروستى عێراق ئەوەشى خستووەتە ڕوو، وەزارەتەکەیان شارەزایانى خستووەتە خزمەتى توشبووانەوە و ئەوەش کاریگەرى هەبووە بۆ کەمکردنەوەى حاڵەتەکانى مردن.