گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’لە ناکۆکیەکانى ڕۆژهەڵاتدا بەکاریاندەهێنێت’ 

ڕێکخراوێکى کەنەدى داوا دەکات چەکى مەترسیدار بە تورکیا نەفڕۆشرێت 

2020.09.25 - 23:57
ڕێکخراوێکى کەنەدى داوا دەکات چەکى مەترسیدار بە تورکیا نەفڕۆشرێت 

ناس کورد- 

ڕێکخراوى پرۆجێکت پلاوشێرزى کەنەدى کە کار لە بەرەنگاربوونەوەى شەڕ دەکات، داوا دەکات سانسۆر بخرێتە سەر ئەنکەرە و چەند ئامرازێکى تیشک و وێنەگرتنى پێشکەوتووى پێنەفڕۆشرێت کەدرۆنەکانى بۆ ناکۆکییەکانى لەڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەکارى دەهێنێت.

 

میدیاکانى کەنەدا بڵاویان کردەوە، ئەو بابەتەى کە ڕێکخراوە کەنەدییەکە باسى کردووە  پەیوەندى بەسیستمێکەوە هەیە کە کۆمپانیاى (ئیڵ 3 هاریس ویسکام) بەرهەمى دەهێنێت و لەساڵى 2017 ەوە تورکیا کڕیارێکى سەرەکییەتى.



بەگوێرەى راپۆرتێکى ڕێکخراوە کەنەدییەکە مەترسییەکە هەر لەوەدا خۆى نابینێتەوە کە تورکیا ئەو سیستمە لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانى بەکاربهێنێت بەڵکو گومان دەکرێت بیداتە میلیشیا چەکدارەکانى لەلیبیا کە ئەوەش پیچەوانەى یاسا بەرکارەکانى ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکانە لە بوارى خۆ هەڵقورتاندن لە کێشەى وڵاتانى تردا.

 

راپۆرتى رێکخراوەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە تورکیا خۆى هەڵدەقورتێنێت لە کاروبارى ناوخۆى وڵاتانى دیکە و پشتیوانى چەکدارى گروپێکى دیاریکراو دەکات و ئەوەش پێچەوانەى یاساکانى مافەکانى مرۆڤە و لەگەڵ ئەو پرەنسیپانەدا یەکناگرێتەوە. 



سیستمەکانى کۆمپانیاى (ئیڵ 3 هاریس ویسکام) بەوە جیادەکرێتەوە کە خاوەن تواناییەکى بەرزە لە چاودێریکردنى جموجۆڵەکانى سەر زەویی و تواناى دیاریکردن و وێرانکردنى ئامانجەکانى هەیە چ لە رێگەى ئەو چەکەى کە لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانەوە بەستراوون یان بە دیاریکردنى ئامانجەکە بۆ فڕۆکەیەکى دیکە.