گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ساڵى 2017 وەک قەڵەوترین پیاوى جیهان ناوى خرایە کتێبى گینسەوە

قەڵەوترین پیاوى جیهان ڤایرۆسى کۆرۆناى تێکشکاند

2020.09.25 - 23:01
قەڵەوترین پیاوى جیهان ڤایرۆسى کۆرۆناى تێکشکاند

ناس کورد-

پیاوێکى مەکسیکى کە نازناوى قەڵەوترین پیاوى جیهانى هەیە و ساڵى 2017 ناوى چۆتە ناو کتێبى گینسەوە لەدواى مانگێک لەتوشبوونى توانى ڤایرۆسى کۆرۆنا تێکبشکێنێت.

 

خوان بدرۆ فرانکۆى تەمەن 36 ساڵ دەڵێت، کارەکە زۆر سەخت بوو بەهۆى ئەوەى نەخۆشییەکە زوو تەشەنە دەکات ئەویش لەوانەیە کە دووچارى مەترسى دەبنەوە بەهۆى قەڵەوییەکەیەوە و  لەکاتى پەتاکەشدا تووشى سەرئێشە و ئازارى جەستە و بەرزبونەوەى پلەکانى گەرما و تەنگەنەفەسى، بووەتەوە.



پێشتر فرانکۆ کێشى گەیشتبووە 595 کیلۆگرام بەڵام لەئیستادا بەشێکى زۆرى کێشەکەى لەدەستداوە و بووەتە 208 کیلۆ و ئەو کێشە تەندروستیانەشى کەپەیوەندییان بەقەڵەییەوەکەیەوە هەبووە لەوانە شەکرە و بەرزبونەوەى فشارى خوێن و نەخۆشیى سییەکان هەموو ئەمانە شەڕى ڤایرۆسەکەیان لەبەردەمیدا سەختر کردبوو.



خۆسیە ئەنتۆنیۆ کاستانییدا کە سەرپەرشتى تیمى پزیشکى بۆ چارەسەرى فرانکۆ کردووە دەڵێت، ئەو نەخۆشانەى کە دووچارى شەکرە و بەرزبونەوەى فشارى خوێن و یاخود هەر نەخۆشییەکى دیکەى دڵن زیاتر دووچارى مەترسییەکانى پەتاکە دەبنەوە و دەرفەتى چارەسەربوونیان کەمە.

 

 
 
 
 
 
View this post on Instagram
 
 
 
 
 
 
 
 
 

Una foto con una hermosura de mujer quien opina lo mismoque levante la mano

A post shared by Juan Pedro Franco (@juanpfranco) on Dec 1, 2019 at 8:36am PST