ناس کورد-
وەزارەتى کار و کاروبارى عێراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد کە بە بڕى 50 ملیۆن دینارى عێراقى دەدرێتە گەنجان بۆ بەجێهێنانى پڕۆژەى بەکۆمەڵ.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راگەیەندراوى وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى عێراق ئاماژە بەوە کراوە، ئامانج لە پڕۆژەى بەکارخستنى گەنجان هاوکاریکردن و پشتیوانیکردنى ئەو گەنجانەیە کە بێکارن و لەڕێگەى پێدانى قەرزەوە دەستگیرۆیى دەکرێن بەبێ ئەوەى بارگرانییان بخرێتەسەر و کارئاسانیشیان بۆ دەکرێت بۆ بەدەستهێنانى قەرزەکە.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق رەزامەندى لەسەر ئەوە دەربڕیوە کە وەزارەتى کار بە هەماهەنگى وەزارەتى لاوان ئەم پڕۆژەیە جێبەجێ بکەن.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە پڕۆژەکانى بەکارخستنى گەنجان دەبێت لەڕێگەى بانکى ناوەندى عێراقەوە خەرج بکرێت بەگوێرەى جەدوایەکى ئابورى راست و دروست.