گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خوێندنى باڵا راگەیەندراوێکى لەبارەى خولەکانى تەواوکارى و فێرکارى ئینگلیزى بڵاوکردەوە

2020.09.25 - 22:18
خوێندنى باڵا راگەیەندراوێکى لەبارەى خولەکانى تەواوکارى و فێرکارى ئینگلیزى بڵاوکردەوە

ناس کورد-

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى راگەیەندراوێکى لەبارەى خولەکانى تەواوکارى و فێرکارى ئینگلیزى بڵاوکردەوە و ئاماژەى بەوە کرد لەسەر راسپاردەى وەزیر بەشێوەى ئۆنلاین دەستپێدەکەنەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى خوێندنى باڵا ئاماژە بەوە کراوە ، لەسەر ڕاسپاردەى د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لێژنەی پێداچونەوە بە مەرج و رێنماییەکانی سەنتەرەکانی زمان، خولەکانی تەواوکاری و فێرکاری زمانی ئینگلیزی بە شێوەی ئۆنلاین دەستپێدەکاتەوە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە،  پاش ئەنجامدانی چەندین کۆبونەوە بە سەرپەرشتی د. محەمەد حسێن سەرۆکى دەزگاى سەرپەرشتى و دڵنیایى جۆرى و سەرۆکى لێژنەی پێداچونەوە بە مەرج و رێنماییەکانی سەنتەرەکانی زمان، بە مەبەستی دانانی ڕێکاری پێویست بۆ دەستپێکردنەوەی خولەکان بە پاراستنی کوالێتی و ڕێوشوێنی گونجاو و رەچاوکردنى ڕێکارە تەندروستیەکان، بڕیاردرا بە دەستپێکردنەوەى خولەکانی تەواوکاری و فێرکاری بەشێوەى ئۆنڵاین.

 

ئاماژە بەوەش کراوە، بۆ ئەم مەبەستە ڕۆژی یەکشەممە (٢٠٢٠/٩/٢٧) ناونوسین لە گشت سىەنتەرەکانى فێربونى زمانى ئینگلیزى زانکۆکانى کوردستان بۆ هەردو خولەکە دەستپێدەکات، تا ڕۆژی دو شەممە (٢٠٢٠/١٠/٥) بەردەوام دەبێت.

 

جەختیش کراوەتەوە، دواى پەسەندکردنی ناوەکان لەلایەن وەزارەت و رێکخستنی خشتەی وانەکان، خولەکان لە ڕۆژی یەکشەممە (٢٠٢٠/١٠/١٨) بە شێوەی ئۆنلاین دەستپێدەکات.