گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى تەندروستى: لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 25 کەس بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستدا

2020.09.25 - 17:16
وەزارەتى تەندروستى: لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 25 کەس بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستدا

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 706 توشبووى نوێ تۆمارکراوە.

 

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمدا ئاماژە بەوە کراوە، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا  706 توشبووى نوێ تۆمارکراوە بەمجۆرە: ٢٥٠ هەولێر، ١١٣ سلێمانی، ٣٢ گەرمیان، ١٥ ڕاپەڕین، ٢٦٥ دهۆك، ٣١ هەڵەبجە".

 

لە راگەیەندراوەکەدا ژمارەى ئەو توشبووانە دیارى کراوە کە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا چاکبوونەتەوە و ڕێژەکە سەبارەت بە پارێزگاکان بەمجۆرەیە: ١٩٤ هەولێر، ٣١ سلێمانی، ٢٩ گەرمیان، ٨ ڕاپەڕین، ٢٢٦ دهۆك، ٣٣ هەڵەبجە.

 

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ژمارەى گیانلەدەستدان بەهۆى ڤایرۆسەکە لە 24 کاتژمێرى رابردوو دیارى کراوە کە 25 گیانلەدەستدانە و بەمجۆرە بەسەر شارەکاندا پۆڵێن کراوە: ٤ هەولێر، ١١ سلێمانی، ٤ ڕاپەڕین، ٦ دهۆك.

 

لە بەشێکى ترى راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستیدا ئامارى گشتى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان دیارى کراوە کە بەمجۆرەیە:

کەڕەنتین هاوڵاتی            ٢١٨٧١             (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین       ٤٤٣٠٢٤                                  (١٦٣١٩٧ هەولێر، ١١١٤٢٣ سلێمانی، ١٦٤٣١٩ دهۆك، ٤٠٨٥ هەڵەبجە)

تووشبوون ٤٤٦٩٥                          (١٦٥٥٨ هەولێر، ١٥٥٥٦ سلێمانی، ١١٠٣٠ دهۆك، ١٥٥١ هەڵەبجە)

چاکبوون ٢٨٦٧٤                              (١٣٠٥٦ هەولێر، ٩٩١٨ سلێمانی، ٤٢٥٣ دهۆك، ١٤٤٧ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ١٤٤٠٤                    (٢٩٥٩ هەولێر، ٤٨٠٧ سلێمانی، ٦٥٦٣ دهۆك، ٧٥ هەڵەبجە)

مردن ١٦١٧                             (٥٤٣ هەولێر، ٨٣١ سلێمانی، ٢١٤ دهۆك ، ٢٩ هەڵەبجە)