گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

راگەیەندراوێکى نوێ لە بارەى کۆرۆنا لە عێراق ’ڕێژەى توشبوون لە بەرزبوونەوەدایە’

2020.09.25 - 16:34
راگەیەندراوێکى نوێ لە بارەى کۆرۆنا لە عێراق ’ڕێژەى توشبوون لە بەرزبوونەوەدایە’

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى دۆخى کۆرۆنا لە 24کاتژمێرى رابردووى عێراق و هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە و ئاماژەى بە تۆمارکردنى زیاتر لە 4500 توشبووى نوێ کرد.

 

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى عێراقدا ئاماژە بەوە کراوە، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 4593 توشبووى نوێ لە تاقیگەکانى وەزارەتى تەندروستى لە پارێزگاکانى عێراق و هەرێمى کوردستان تۆمارکراوە و سەبارەت بە هەرێمى کوردستان ڕێژەى توشبوون بەمجۆرە بووە : دهۆک 265، هەولێر 250، سلێمانى 191، کەرکوک 131".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 4505 توشبووى کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و لەو ڕێژەیە سەبارەت بە هەرێمى کوردستان ژمارەى چاکبووان بەگوێرەى پارێزگاکان بەمجۆرە بووە :دهۆک 226، هەولێر 194، سلێمانى 101، کەرکوک 111.

 

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ژمارەى ئەو توشبووانە ئاشکرا کراوە کە بەڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە کە 68 گیانلەدەستدان بووە و 15 گیانلەدەستدان لە سلێمانى و 6 گیانلەدەستدان لە دهۆک و 4 گیانلەدەستدان لە هەولێر و 2 گیانلەدەستدان لە شارى کەرکوک، بووە.