گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی زێڕ لە بازارەکانی جیهان بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت

2020.09.25 - 14:39
نرخی زێڕ لە بازارەکانی جیهان بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت

ناس کورد-

دوای ئەوەی بەدرێژایی مانگی ئابی ڕابردوو بەهای زێڕ لە بازرەکانی جیهاندا پاشکەشەی بەخۆیەوە دی، جارێکی دیکە و بەشێوەیەکی لەسەرخۆ ئەو کانزا زەردە نرخەکەی بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت.

 

بەگوێرەی میدیا جیهانییەکان ئەمڕۆ هەینی 25ی ئەیلولی 2020، نرخی زێر لە بازارەکانی جیهاندا بەڕێژەی 0.3% بەرزبووەتەوە، بەجۆرێک ئۆنسەیەکی ئەو کانزایە بە 1873.83 دۆلارمامەڵەی پێوەکراوە. 

 

جیڤری هاڵی، گەورە شرۆڤەکاری بازاری ئابوری لە ئواندا لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: " وەبەرهێنەران لەئێستادا زیاتر ئامانجیان ئەوەیە پارە و سامانەکانیان بەشێوەیەک لەشێوەکان لەچوارچێوەی مامەڵەکردن بەزێرەوە قەتیس بکەن، کەمتر ئەو مامەڵانە لەڕێگەی وەبەرهێنان لە کڕێنی دۆلار و قەواڵە داراییەکاندا ئەنجامدەدن".

 

لە سەرەتای دەسپێکی ئەمساڵدا نرخی زێر لە جیهاندا بەڕیژەی لە 20% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە دی، ئەوەش بەهۆی ئەو هاندانانەی کەبەشێکی زۆر لەبانەکە ناوەندییەکانی جیهانی ئەنجامیاندا کە بەریتی بوو لەکەمکردنەوەی نرخی سو، ئەوەش بەهۆی زیانەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.