گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێترین زانیاری لەسەر بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا لەلایەن ئەمریکا و چینەوە

2020.09.25 - 13:39
App store icon Play store icon Play store icon
نوێترین زانیاری لەسەر بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا لەلایەن ئەمریکا و چینەوە

ناس کورد-

کۆمپانیایەکی ئەمریکی پسپۆر لە تەکنەلۆژیای دروستکردنی ڤاکسینەکان ڕایگەیاند، تاقیکردنەوە تەختییەکانی دروستکردنی یانزەهەمین ڤاکسینی دژبە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی، هاوکات کۆمپانیایەکی چینیش ئاشکرایکرد، سەرەتای ساڵی داهاتوو ڤاکسینێک دژبە نەخۆشییەکە بەردەست دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی "فرانس پریس" کۆمپانیای (نۆڤاڤاکس)ی ئەمریکی لەئێستادا سەرقاڵی ئەنجامدانی تاقیکردنەوە تەختییەکانی قۆناغی سێهەمی دروستکردنی یانزەهەمین ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنایە لە بەریتانیا. 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەقۆناغی سێهەمدا کە دوا قۆناغی دروستکردنی ئەو ڤاکسینەیە نزیکەی (10) هەزار خۆبەخش کە تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ84 ساڵدایە بەشداری تێدا دەکەن و ڤاکسینەکەیان لەسەر تاقیدەکرێتەوە. 

 

گریگۆری گلین، بەڕێوەبەری توێژینەوەکان و گەشەپێدانی کۆمپانیا ئەمریکییەکە بە فرانس پریسی ڕایگەیاندووە: " گەشبینین قۆناغی سێهەمی تاقیکردنەوە تەختییەکانی ڤاکسینەکە سەرکەوتن بەدەست بهێنیت، چونکە سەرکەوتنی ئەم قۆناغە زیاتر کارابوونی ڤاکسینەکە و سەلامەتی بەکارهێنانی دەخاتەڕوو و دەتوانین لە ماوەیەکی نزیکدا هەڵسەنگاندنی تەواو بۆ بکەین و بەزووترین کات بەکاربهێنرێت".

 

لەئێستادا کۆمپانیای (ئەسترازینیکا) بەهاوبەشی لەگەڵ زانکۆی ئۆکسفورد، نزیکترین پڕۆژەی خۆرئاواییە بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی باش لەبارەی بەردەستکردنی ڤاکسینێک دژ بە ڤایرۆسەکە، هاوکات کۆمپانیای (ڤایزر ومۆدێرنا) هاوشان لەگەڵ ڕوسیا و چین سەرقاڵی دروستکردنی ڤاکسینن بۆ قڵاچۆکردنی ڤایرۆسەکە.   

 

کۆمپانیای نۆڤاڤاکس، یەکێکە لەو شەش کۆمپانیانەی کە حکومەتی ئەمریکی ڕێگەی پێداوە لە بواری پەرەپێدانی دروستکردنی ڤاکسینی دژبە ڤایرۆسی کۆرۆنا کاربکات و بە بڕی ملیارێک و 600 ملیۆن دۆلار لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە کۆمەککراوە.

 

لە ئێستادا ڤاکسینەکەی ئەو کۆمپانیایە پێنجەم ڤاکسینە لە جیهاندا کەدەچێتە قۆناغی کۆتاییەوە، بڕیارە دوای تەواوبوونی تاقیکردنەوە تەختییەکان، کۆمپانیاکە نزیکەی 100 ملیۆن دانە لەو ڤاکسینە دروست بکات.

 

هاوکات، ین ویدۆنگ، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای "سینۆڤاک"ی چینی بۆ دروستکردنی دەرمان و ڤاکسینەکان ڕایگەیاند: "ئەگەر توانرا قۆناغی سێهەمی تاقیکردنەوە تەختییەکانی ئەو ڤاکسینەی کە لە ئێستادا پەرەی پێ دەدەین بەسەرکەوتووی ببڕین، ئەوا داوایەک پێشکەش بەدەستەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا دەکەین بۆ ئەوەی ڕێگەمان پێبدات ڤاکسینەکەمان بۆ فرۆشتن بەردەست بکەین لەو وڵاتە".

 

ویدۆنگ، ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، زیاتر لە 24 هەزارکەس لە بەرازیل، تورکیا، ئیندونوسیا، چیلی و بەنگەلادیش بەشداری لە تاقیکردنەوە تەختییەکانی ڤاکسینەکەیان دەکەن.

 

کۆمپانیا چینیەکە جەختیلەوەشکردووەتەوە، ڤاکسینەکەیان لەسەرەتای ساڵی داهاتوودا بەردەست دەبێت و دەتوانن بەگوژمەیەکی باش بۆوڵاتانی جیهان وئەمریکا فەراهەم بکەن".