ناس کورد-
ژمارەیەك لە چالاكوانانی وڵاتی سعودیە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا، هەڵمەتێكیان بۆ كردنەوەی فرۆشگاکان لەكاتەكانی بانگدا دەستپێكردووە.
چالاكوانانی سعودیە بە هاشتاگی (كردنەوەی فرۆشگاکان لەكاتەكانی نوێژدا) هەڵمەتێكیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دەستپێكردووە، داوای ئەوە دەكەن پێداچوونەوە بە بڕیاری داخستنی فرۆشگاکان بكرێت لە كاتەكانی بانگ و نوێژدا.
هاوكات لەگەڵ ڕاگەیاندنی هەڵمەتەكەدا، ئەو چالاکوانانە وێنەی چەند فڕۆشگاو بەنزینخانە و دەرمانخانەیەکیان بڵاوكردۆتەوە، كە لەكاتەكانی بانگدا داخراون، باسیان لەوە کردووە: "كردنەوەی ئەو شوێنانە بە بەردەوامی دژ بە بنەماكانی ئاینی ئیسلام نییە".
لەو بارەیەوە رۆژنامەی (ئەلیەوم)ی سعودی لەسەر زاری یەحیا سەمعان یاریدەدەری سەرۆكی ئەنجوومەنی شورای سعودیە بڵاوی كردۆتەوە: "ئەنجوومەنەکەیان ئەو داوایە تاووتوێ دەكات".
پێشتر محەمەد بن سەلمان شانشینی سعودیە چەند كۆت و بەندێكی هەڵوەشاندەوە، كە دەیان ساڵبوو لەو وڵاتە پەیڕەو دەكرا، لەوانە شۆفێریکردن لە لایەن ژنانەوە و ئاهەنگی گۆرانی، بۆیا چاوەڕوان دەکرێت كردنەوەی فرۆشگاکان لەكاتی بانگدا یەكێكی تر بێت لەو بڕیارانەی كە شانشینی سعودیە دەریدەكات.