گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەنجێكى عێراقى كێشەيەك لە ماڵپەڕى وەزارەتى بەرگریى ئەمريكادا دەدۆزێتەوە

2020.09.24 - 22:17
گەنجێكى عێراقى كێشەيەك لە ماڵپەڕى وەزارەتى بەرگریى ئەمريكادا دەدۆزێتەوە

ناس کورد-

ناوەندى ڕاگەياندنیى ئەلكترۆنى بڵاويكردەوە، گەنجێكى عێراقى كێشەيەكى لە ماڵپەڕى وەزارەتى بەرگریى ئەمريكادا دۆزيوەتەوە كە ڕێگە بە هاكکەران دەدات كۆنترۆڵى بكەن و كێشەكەشى ناردووە بۆ وەزارەتەكە و سوپاسى كراوە.

 

ناوەندەكە لە ڕاگەیەندراوەکەدا بڵاويكردووەتەوە، موئمل ئەحمەد شەكير، ئەندامى ناوەندەكە توانيويەتى كێشەيەك لە دۆمەينى لاوەكى Subdomainى ماڵپەڕى وەزارەتى بەرگریى ئەمريكادا بدۆزێتەوە.

 

ڕونيشكراوەتەوە، لە ڕێگەى ئەو كێشەوە هاكکەران دەتوانن كۆنترۆڵى سێرڤەرى ماڵپەڕەكە بكەن و فايلى سيخوڕى ئەپلۆد بكەن و كۆنتڕۆڵكى دۆمەينە لاوەكيەكەى بكەن، كێشەكە لە ڕێگەى ماڵپەڕى Hackerone ەوە نێردراوە بۆ وەزارەتى بەرگریى ئەمريكا.

 

ناوەندى ڕاگەياندنى ئەلكترۆنى "DMC" ئاماژەی بوەشکردووە، وەزارەتى بەرگریى ئەمريكا سوپاسى موئملى كردوە و دانيناوە بەو كێشەيەدا لە ماڵپەڕەكەى.

 

ئەوەش هاتووە، موئمل ئەحمەد شەكير پێشتريش چەندين كێشەى لە ماڵپەڕە گەورە جيهانیيەكاندا دۆزيوەتەوە وەك "فەيسبوك" و "ئينستاگرام" و بەهۆى ئەوەشەوە چەند جارێك لەلايەن ئەو كۆمپانيايانەوە پاداشت كراوە، ئەوەش بەهۆى هەوڵەكانى بۆ گەڕان و دۆزينەوەى كێشەكان.