گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دارايى عێراق وەڵامى حكومەتی هەرێمى دايەوە: وەڵامى كۆپيەكى شێوێنراوتان داوەتەوە

2020.09.24 - 21:25
دارايى عێراق وەڵامى حكومەتی هەرێمى دايەوە: وەڵامى كۆپيەكى شێوێنراوتان داوەتەوە

ناس کورد-

وەزارەتى دارايى عێراق وەڵامى ڕاگەیەندراوە توندەكەى وەزارەتى سامانە سروشتیيەكانى هەرێمى كوردستانى دايەوە دەربارەى بە قاچاخبردنى نەوتى خاو و دەڵێت، وەڵامى كۆپیيەكى شێواوى لێدوانەكانى وەزيرى داراييتان داوەتەوە.

 

ئەمڕۆ دەقى چاوپێكەوتنێكى عەلى عەلاوى، وەزيرى دارايى عێراق لەگەڵ ڕۆژنامەى "فاينانشياڵ تايمز"ى لەندەنى لە ماڵپەڕە عێراقيەكان بڵاوكرايەوە و تێيدا هاتبوو، عه‌لى عه‌للاوى وه‌زیرى دارایى عیراق ده‌ڵێت: "هه‌رێمى كوردستان بووه‌ته‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ به‌ قاچاخبردنى نه‌وت و ئه‌وه‌ش كێشه‌ى بۆ پابه‌ندبونى عیراق به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ى رێكخراوى ئۆپێكه‌وه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت دروستكردووه‌".

 

لاى خۆيەوە وەزارەتى سامانە سروشتيیەكانى عێراق وەڵامى ئەو لێدوانانەى دایەوە و لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕايگەياند: "ئه‌و جۆره‌ پڕوپاگه‌ندانه‌ بێ بنه‌ما و بێ به‌ڵگه‌ن و باشترە عێراقیش وەک هەرێمی کوردستان بە شەفافانە وردەکارییەکانی بەرهەمهێنانی نەوت ئاشکرابکات".   

 

لاى خۆيەوە وەزارەتى دارايى عێڕاق لە وەڵامى ئەو ڕاگەیەندراوەی هەرێمدا بڵاويكردوەتەوە، بەداخەوە حكومەتى هەرێمى كوردستان وەڵامى كۆپيیەكى شێواوى قسەكانى وەزيرى دارايى داوەتەوە كە ورد نييە و لەو چوارچێوەيەشدا ئەنجامى هەڵەى لێ هەڵێنجراوە.

 

وزارەتى دارايى تەئكيديشى كردووەتەوە، دەقى چاوپێكەوتنەكە لە تۆڕى "يوتيوب" هەيە و حكومەتى هەرێمى كوردستان بۆى دەردەكەوێت كە ئەو لێدوانانەى دراوەتە پاڵ وەزيرى دارايى بە شێوەيەكى نادروست گەيەنراوە.