گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆچى بەكاردەهێنرێت و سودەكانى چى دەبن؟

عێراق؛ فەرمانكرا بە دروستكردنى وێستگەى ئەتۆمى

2020.09.24 - 19:42
عێراق؛ فەرمانكرا بە دروستكردنى وێستگەى ئەتۆمى

ناس کورد-

دەستەى عێراقى بۆ كۆنترۆڵكردنى سەرچاوە تيشكدەرەكان ئاشكرايكرد، بە فەرمانێكى ديوانيى ليژنەيەك پێكهێنراوە بۆ دەستكردن بە دروستكردنى وێستگەى ئەتۆمى بۆ مەبەستى لێكۆڵينەوە، تەئكيديش دەكاتەوە كە خواستێكى نێودەوڵەتى هەيە بۆ هاوكاريكردنى عێراق و گێڕانەوەى پێگە ئەتۆميەكەى.

 

حسێن لەتيف، سەرۆكى دەستەى كۆنترۆڵكردنى سەرچاوە تيشكدەرەوەكان بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى "العراقية"ى وتووە، مستەفا كازمى، سەرۆكوەزيران هەست بە گرنگى مەلەفى وزەى ئەتۆمى دەكات، ئەوەش لە كۆبوونەوەى ئەمدواييەى لەگەڵ لايەنى فەرەنسى باسى كردووە، هەروەها ليژنەيەكى بە فەرمانێكى ديوانى پێكهێناوە بۆ دەستكردن بە دروستكردنى وێستگەى ئەتۆمى.

 

باسى لەوەشكردووە، عێراق هەوڵى ئەوە دەدات پێگە زانستيیە ئەتۆميەكەى بگەڕێنێتەوە كە لە ساڵى حەفتا و هەشتاكانى سەدەى ڕابردوودا هەيبوو، هەروەها ئاژانسى نێودەوڵەتى وزەى ئەتۆم و ئەنجومەنى ئاسايش پشتگيرى ئەو كارە دەكەن.

 

هێماى بۆ ئەوەشكردووە، دروستكردنى وێستگەى ئەتۆمى هاوكار دەبێت لە بوارى پزيشكى و دەرمانسازى و گەشەپێدان لە چەندين بوارى كشتوكاڵى و پيشەسازى، وەك بوارەكانى تۆوى ڕوەكەكان و بەرەنگاربونەوەى مێروەكان، 20 مادەى ئەتۆمى هەن كە لە سەرجەم بوارە جياوازەكاندا بەكاردەهێنڕێت و ئەو تاقيگانە دەتوانن بەرهەميان بهێنن.

 

حسێن لەتيف تەئكيديش دەكاتەوە، عێراق پێويستى بە بنيادنانى وێستگەى ئەتۆمى لێكۆڵينەوە هەيە ئەويش بە قەبارەى 10 مێگا، ئەوەش سەرەڕاى دروستكردنى نەخۆشخانەيەكى وەبەرهێنان بۆ پزيشكى ئەتۆمى بەشێوەيەك لە وێستگەكە نزيك بێت، دروستكردنى ئەو وێستگەيەش 5 ساڵ دەخايەنێت.

 

ڕونيشيكردوەتەوە، ئەو پرۆژەيە هاوكاردەبێت لە ڕاهێنانى عێراقيەكان بۆ كاركردن لە وێستگە ئەتۆميەكان و كۆكردنەوەى شارەزايى بۆ ئەوەى لە داهاتودا بتوانن وێستگەى ئەتۆمى بەگەڕ بخەن، پێويستە عێڕاق وزەى كارەبا لە وزەى ئەتۆمى بەهەرمبهێنێت و سوتانى سوتەمەنى بەردين "نەوت" كەمبكاتەوە.